ئاگاداری بۆ ئۆتۆمبێلە بێ تابلۆکان
وێستەنیوز-
نەوت و کانزاکانی گەرمیان بڕیارێکی نوێی بۆ دابەشکردنی بەنزین دەرکرد و تێیدا کات و شوێنی تایبەتی بۆ ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتا و تابلۆ کاتییەکان دیاریکرد، بەپێی سیستەمێکی نوێش تەنها 1 جار لە هەفتەیەکدا بەنزینیان پێدەدرێت.
ئاماژە بەوە کرداوە، بەهۆی ئەوەی هەندێک لە ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان لە ڕۆژێکدا چەند جارێک بەنزینیان وەردەگرت و گرفتیان بۆ شۆفێرانی دیکە دروست کردبوو، بڕیاردرا لە سبەینێ پێنجشەممە 20ـی ئابی 2026، دابەشکردنی بەنزین بەم شێوەیە بێت:
یەکەم: دیاریکردنی وێستگەکان بۆ ئۆتۆمبێلە بێ تابلۆ و تابلۆ کاتییەکان:
کەلار: وێستگەکانی مرواری و گردەگۆزینە، تەنها ڕۆژانی یەکشەممە و پێنجشەممە.
ڕزگاری: وێستگەی دەروو، تەنها ڕۆژانی سێشەممە.
کفری: وێستگەی میر، تەنها ڕۆژانی چوارشەممە.
هەروەها لەو وێستگە و کاتانەی دیاریکراون، بە هیچ شێوەیەک بەنزین بە ئۆتۆمبێلی تابلۆدار نادرێت.
بۆ ڕێگری لە دووبارە وەرگرتنەوە، ژمارەی شاسی ئۆتۆمبێلەکان داخڵی سیستەم دەکرێت و هەر شۆفێرێک لە ماوەی 7 ڕۆژدا تەنها 1 جار دەتوانێت سوودمەند بێت لە وەرگرتنی بەنزین.
نەوت و کانزاکانی گەرمیان جەختی کردووەتەوە، ئەم بڕیارە لە پێناو بەرژەوەندی گشتیی تەواوی شۆفێراندایە بۆ ئەوەی پرۆسەی دابەشکردنی بەنزین بە شێوەیەکی دادپەروەرانە بەڕێوەبچێت.
PM:07:08:19/08/2026
ئهم بابهته 576
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت