بەرێوەبەری نەوت و کانزاکانی سلێمانی: دابەشکردنی بەنزینی 750 دیناری لەسلێمانی بەردەوام دەبێت
وێستگەنیوز-
بەرێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی وەڵامی ئەو دەنگۆیانە دەداتەوە کە باس لە راگرتنی دابەشکردنی بەنزینی حکومی دەکەن و جەخت دەکاتەوە کە پرۆسەکە بەردەوامە و هیچ کێشەیەک لە ئارادا نییە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 19ی ئابی 2026، محەمەد حەسیب، بەرێوەبەری نەوت و کانزاکانی سلێمانی لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاند، ئەو هەواڵانەی باس لە راگرتنی هاتن و دابەشکردنی بەنزینی 750 دیناری دەکەن دوورن لە راستییەوە، ئاماژەی بەوەش کرد کە هاتنی بەنزینەکە بۆ سنووری پارێزگەی سلێمانی بەردەوامی هەیە و هیچ گرفتێک لە گەیشتنی سووتەمەنییەکەدا نییە.
سەبارەت بەو دواکەوتنەی لە هەندێک وێستگە دروستبوو، بەرێوەبەری نەوت و کانزاکان روونیکردەوە، تەنها گرفتێکی تەکنیکی لە کاتی عەمبارکردنی بەنزینەکەدا هەبووە، ئەمەش وایکردووە بۆ چەند کاتژمێرێک دابەشکردنی بەنزینەکە لە بەشێک لە وێستگەکان دوابکەوێت، بەڵام دواتر دۆخەکە ئاسایی بووەتەوە.
لە کۆتاییدا ئاماژەی بەوە کرد، کە لە ئێستادا لە 16 وێستگەی جیاوازی سنووری پارێزگای سلێمانی، بەنزینی 750 دیناری بەسەر شۆفێراندا دابەش دەکرێت و پرۆسەکە بەبێ کێشە بەردەوامی دەبێت.
PM:01:59:19/08/2026
ئهم بابهته 216
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت