عومه‌ر گوڵپی: كێشه‌ی به‌نزین وه‌ك خۆیه‌تی و چاره‌سه‌ر نه‌بووه
وێستگه‌نیوز -
عومه‌ر گوڵپی كاندیدی سه‌ركه‌وتووی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا:
*دوای 5 رۆژ له‌و هه‌ڵایه‌ی دروستیان كرد گوایه كێشه‌ی به‌نزینیان چاره‌سه‌ركردووه، ده‌ركه‌وت قسه‌ی ئێمه راستبوو، ئه‌مه فریودانی خه‌ڵكی كوردستان بوو.
*كێشه‌ی به‌نزین و نه‌وت و گاز به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له جێگه‌ی خۆیه‌تی.
*تاكه‌چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌ی سووته‌مه‌نی ئه‌وه‌یه حكومه‌تی ماوه‌به‌سه‌رچوو له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵ رێكبكه‌وێت و پشكی هه‌رێم له سووته‌مه‌نی هه‌رزان بهێنێت.
*نابێت له‌وه زیاتر خه‌ڵكی كوردستان ببێته قوربانی پاڵاوگه و كۆمپانیاكانی ده‌سه‌ڵات.
PM:12:26:19/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 120
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت