وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی سوریا مامۆستا بۆ خوێندنی كوردی داده‌مه‌زرێنێت
وێستگه‌نیوز –
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و فێركردنی سوریا دامه‌زراندنی مامۆستا بۆ خوێندنی كوردی راده‌گه‌یه‌نێت و ده‌ڵێت: "ده‌ستكراوه به وه‌رگرتنی داواكاری دامه‌زراندن".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌ره‌پێدان له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و فێركردنی سوریا له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "ده‌ستكراوه به وه‌رگرتنی داواكارییه‌كان به مه‌به‌ستی دامه‌زراندنی مامۆستای وانه‌ی كوردی".
له راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "ئه‌و كه‌سانه‌ی كه میلاكیان له ناو وه‌زاره‌ته‌كه و یان ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌یه و ده‌رفه‌ت و توانا و بڕوانامه‌ی ته‌واویان هه‌یه، ده‌توانن داواكاری پێشكه‌ش بكه‌ن".
داوا له خوازیارانیش كراوه كه به مه‌به‌ستی پێشكه‌شكردنی داواكه‌یان، فۆڕمی په‌یوه‌ندیداری ئه‌لیكترۆنی له‌سه‌ر پێگه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و فێركردنی سوریا پڕ بكه‌نه‌وه.
PM:11:04:18/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 156
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت