فاینه‌ڵ چێك: ئایا لایه‌نی سێیه‌م و كاری پشكنین پێویسته یاخود كارێكی زیاد و تێچوویه‌كی زیاده‌یه؟
وێستگه‌نیوز –
كۆمپانیای فاینه‌ڵ چێك رایده‌گه‌یه‌نێت كه لایه‌نێكی سێیه‌می پسپۆڕ كاری پشكنینی بۆ كۆگاكه‌ی ناوچه‌ی تانجه‌رۆ و شوێنه‌كانی تر بكردایه، رێگری له رووداوه دڵته‌زێنه‌كان ده‌كرا و به‌و راده‌یه‌ش زیانی گیانی و ماددی نه‌ده‌بوو، ده‌شڵێت: "پێویسته به هه‌موو لایه‌ك هه‌وڵبده‌ین رێكاره‌كان توندتر بكه‌ین، چاوپۆشی له هیچ پێشێلكارییه‌ك نه‌كه‌ین، و یاسای سه‌لامه‌تی گشتی له سه‌روو هه‌مووانه‌وه بێت بۆ ئه‌وه‌ی چیتر شایه‌تی كاره‌ساتی له‌م شێوه‌یه نه‌بین".
كۆمپانیای فاینه‌ڵ چێك راگه‌یه‌ندراوێكی له‌ژێر ناوی " ئایا لایەنی سێیەم و کاری پشکنین پێویستە یاخود کارێکی زیاد و تێچوویەکی زیادەیە" بڵاوكرده‌وه و تیایدا نووسیویه‌تی: "كاره‌ساتی سوتانی كۆگاكه‌ی ناوچه‌ی تانجه‌رۆ و ئه‌و ڕووداوه یه‌ك له‌دوای یه‌كانه‌ی له ناو پارێزگای سلێمانی ڕووده‌ده‌ن، ته‌نها ڕووداوی ئاسایی نین؛ به‌ڵكو زه‌نگێكی مه‌ترسیداری نیشتمانین كه پێویسته هه‌موو لایه‌ك رابچڵه‌كێنن".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "لێره‌دا پرسیاره جدییه‌كه سه‌ر هه‌ڵده‌دات: ئایا ئه‌م هه‌موو كاره‌ساته دڵته‌زێنانه، كه گیانی مرۆڤه‌كان و سه‌روه‌تی كاسبكاران له‌ناو ده‌به‌ن، هێنده به‌س نین بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی به ده‌ستێوه‌ردانی كه‌سانی ناپیشه‌گه‌ر بهێندرێت؟" فاینه‌ڵ چێك ده‌ڵێت: "مه‌رجه‌كانی سه‌لامه‌تی و پشكنین، بابه‌تێكی ته‌كنیكی و حه‌یاتیین و ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندییان به پاراستنی گیانی مرۆڤه‌وه هه‌یه. ناكرێت و ڕێگه‌پێدراو نییه ئه‌م بابه‌تانه بخرێنه ژێر كاریگه‌ریی به‌رژه‌وه‌ندیی كه‌سی، یان ده‌ستێوه‌ردانی لایه‌نی ده‌ره‌كی كه هیچ شاره‌زاییه‌كیان له‌م بواره‌دا نییه".
باسی له‌وه‌شكردووه كه "بێگومان، ئه‌گه‌ر لایه‌نێكی سێیه‌می پسپۆڕ و بێلایه‌ن (Third Party) كاری پشكنینی بۆ ئه‌م كۆگایه و شوێنه‌كانی تر بكردایه، به دڵنیاییه‌وه ڕێگری له‌م ڕووداوه دڵته‌زێنه ده‌كرا و به‌و ڕاده‌یه‌ش زیانی گیانی و ماددی نه‌ده‌بوو، چونكه تیمێكی بێلایه‌ن پێشوه‌خته كه‌مكوڕییه‌كانی سیسته‌می كاره‌با، نه‌بوونی ئامێری كوژاندنه‌وه، و نه‌بوونی ده‌رچه‌ی فریاگوزاری ده‌ستنیشان ده‌كرد و سه‌رجه‌م تێسته پێویسته‌كانی بۆ عه‌مباری سوته‌مه‌نییه‌كان ده‌كرد و دیزاینێكی گونجاوی بۆ كۆگاكه داده‌نه و مه‌رجی سه‌لامه‌تی بۆ دیاریده‌كرد".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "له زۆرینه‌ی وڵاته پێشكه‌ووتووه‌كان، مۆڵه‌تی كاركردن و سه‌لامه‌تی به‌پێی پشكنینی توندی كۆمپانیا و ڕێكخراوه ته‌كنیكییه سه‌ربه‌خۆكان به‌ڕێوه‌ده‌چێت كه له سه‌رووی هه‌موو جۆره فشارێكی سیاسی یان كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ن".
ده‌شڵێت: "له سه‌رجه‌م وڵاته پێشكه‌ووتووه‌كان ئه‌م كارانه ده‌درێته لایه‌نی سێیه‌م، چونكه دیراسه‌ی ورد كراوه له‌به‌ر چه‌ندین هۆكاری ماددی و یاسایی و لۆجستی باشترین ڕێگه ئه‌وه حكومه‌ت ته‌نها وه‌ك سه‌رپه‌رشتیارێك چاودێری بابه‌ته‌كه بكات و لایه‌نی سێیه‌م كاری پشكنین و تێست ئه‌نجامبدات".
سه‌باره‌ت به تێچووی ئه‌م كارانه كۆمپانیاكه ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو كه "پێویسته ئه‌وه له‌یاد نه‌كرێت كه ئه‌م جۆره تێچوانه ناچارین و پێویستن، ئه‌گه‌ر نا كاتێك ڕووداوێكی هاوشێوه ڕووده‌دات زیانه ماددییه‌كان هێنده زۆرن ئه‌گه‌ر بۆ ده‌یان ساڵ و بگره زیاتریش تێچووی پشكنین بدرێت هێشتا ناگاته 01٪ی زیانه‌كان".
له به‌شێكی تری راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئه‌و كۆمپانیایه‌دا هاتووه كه "به پێویستی ده‌زانین ئه‌وه بڵێین كه بوونی كۆمپانیای پشكنه‌ر و بێ لایه‌نی وه‌ك فاینه‌ڵ چێك چه‌ندین سوودی مه‌عنه‌وی به ژێرخانی ئابووری و ته‌ندروستی ئه‌و ناوچه‌یه ده‌گه‌یه‌نێت كه كاری تیادا ده‌كات. ئێمه وه‌ك فاینه‌ڵ چێك به شانازییه‌وه ڕایده‌گه‌یه‌نین كه ساڵانه ڕێگری له چه‌ندین ڕووداوی زیانبه‌خشی ماددی و گیانی ده‌گرین له سلێمانی و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری".
راشیگه‌یاندووه كه پێویسته به هه‌موو لایه‌ك هه‌وڵبده‌ین كه ڕێكاره‌كان توندتر بكه‌ین، چاوپۆشی له هیچ پێشێلكارییه‌ك نه‌كه‌ین، و چیتر ڕێگه به هیچ جۆره ته‌داخولێك نه‌درێت. پێویسته یاسای سه‌لامه‌تی گشتی له سه‌روو هه‌مووانه‌وه بێت بۆ ئه‌وه‌ی چیتر شایه‌تی كاره‌ساتی له‌م شێوه‌یه نه‌بین".
PM:09:54:18/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 324
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت