سه‌رۆكی حكومه‌ت دۆخی پارێزگای سلێمانی له‌گه‌ڵ پارێزگار تاووتوێ ده‌كات
وێستگه‌نیوز –
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كورستان له‌گه‌ڵ پارێزگاری سلێمانی دۆخی شاره‌كه‌ی تاووتوێ كرد و داوایكرد رێكاره‌كانی پاراستنی سه‌لامه‌تی گیان و ماڵی هاووڵاتییان توندتر بكه‌ن و هه‌موو هاوكاری و پشتیوانییه‌كی حكومه‌تی بۆ پارێزگه‌ی سلێمانی دووپات كرده‌وه.
ماڵپه‌ڕی حكومه‌تی هه‌رێم بڵاویكرده‌وه كه بۆ به‌دواداچوونی رووداوه نه‌خوازراوه‌كانی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی دوێنێ شه‌و و ئه‌مڕۆی شاری سلێمانی، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 18ی ئاب، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی ئه‌نجامدا.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا سه‌رۆكی حكومه‌ت له بارودۆخی سلێمانی پرسی و نیگه‌رانی خۆی له كه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌و ئاگرانه ده‌ربڕی و پارێزگار و به‌رپرسانی شاره‌كه‌ی ڕاسپارد، كه ڕێكاره‌كانی پاراستنی سه‌لامه‌تی گیان و ماڵی هاووڵاتییان توندتر بكه‌ن و له‌مباره‌یه‌وه هه‌موو هاوكاری و پشتیوانییه‌كی حكومه‌تی بۆ پارێزگه‌ی سلێمانی دووپات كرده‌وه.
هاوكات سه‌رۆكی حكومه‌ت هیوای چاكبوونه‌وه‌ی خێرای بۆ ئه‌و هاووڵاتییانه خواست كه به هۆی ئه‌م ڕووداوانه‌وه بریندار بوون .
PM:07:48:18/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 452
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت