قوباد تاڵه‌بانی: د. هاژه ده‌ستپێشخه‌ربوو له كردنه‌وه‌ی یه‌كه‌م به‌شی شێرپه‌نجه له ته‌ندروستیی سلێمانی
وێستگه‌نیوز –
قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك رایگه‌یاند كه:
*ساڵی 2002 ده‌ستپێشخه‌ربوو له كردنه‌وه‌ی یه‌كه‌م به‌شی شێرپه‌نجه له ته‌ندروستیی سلێمانیدا كه دواتر بووه بناغه‌یه‌كی پته‌و بۆ دروستكردنی نه‌خۆشخانه‌ی هیوا.
*له‌و كاته‌وه تا ئێستا به‌وپه‌ڕی خه‌مخۆری و په‌رۆشییه‌وه خزمه‌تی تووشبووانی شێرپه‌نجه ده‌كات، له‌گه‌ڵ هاوڕێ و هاوپیشه‌كانی هیوای ژیانیان بۆ هه‌زاران كه‌س گه‌ڕاندووه‌ته‌وه.
*هه‌ربۆیه هه‌مووان خۆشیان ده‌وێت و شانازی پێوه ده‌كه‌ن و ناوی دكتۆر هاژه بۆ تووشبووانی شێرپه‌نجه و خانه‌واده‌كانیان واتای متمانه و هیوا و به‌رده‌وامیی ژیان ده‌دات.
*ئێستا كه وه‌ك یه‌كه‌مین ژن له‌سه‌ر ئاستی عێراقدا به‌رزترین پله‌ی زانستی له بواری شێرپه‌نجه‌دا به‌ده‌ستهێناوه، هه‌موو كورد و به تایبه‌تیش ژنان پێی سه‌ربه‌رزن.
*له‌پاڵ ئه‌ركی قورسی رۆژانه‌ی له چاره‌سه‌ركردنی تووشبوواندا له نه‌خۆشخانه‌ی هیوا، هه‌وڵی بێ وچان و كۆڵنه‌دانی له به‌رزكردنه‌وی ئاستی زانستی و ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌ی به نرخ، نموونه‌یه‌كی باڵا و مه‌زنه بۆ ژنان و هه‌موو زانستخوازان.
*شه‌ره‌فمه‌ند بووم كه به دیداری شاد بووم و پێی سه‌ربه‌رزین.* دڵنیاین تا بێت نموونه‌ی زیاتر ده‌بێت.
*پیرۆزبایی له خۆی و هه‌موو هاوپیشه دڵسۆزه‌كانی و ستاف و به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی هیوا ده‌كه‌م و شانازی به هه‌موویانه‌وه ده‌كه‌ین.
PM:04:13:18/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 404
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت