دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق سزاکانی سەر کۆڕەک تیلیکۆمی توندتر کرد


وێستگەنیوز-

دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق زنجیرەیەک سزای نوێ و توندی دژی کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم ڕاگەیاند، کە تێیدا هەموو جۆرە مامەڵەیەکی بازرگانی لەگەڵ کۆمپانیاکە قەدەغە کردووە.


دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق CMC، بەهۆی نەدانی شایستە داراییە کەڵەکەبووەکان و پابەندنەبوون بە مەرجەکان، ڕێکارەکانی دژی کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم توندتر کردەوە.

بەپێی بڕیارە نوێیەکان، دەستەکە ڕێککەوتنامەی یەکلاکردنەوەی دارایی لەگەڵ کۆمپانیاکە بە فەرمی هەڵوەشاندەوە، ئەمەش دوای ئەوەی کۆڕەک نەیتوانی لە کاتی دیاریکراودا قەرزەکانی دەوڵەت بداتەوە.

لە بەشێکی دیکەی سزاکاندا، دەستەی CMC سەرجەم کۆمپانیا و ئەپڵیکەیشنە تۆمارکراوەکانی ئاگادار کردووەتەوە کە بە هیچ شێوەیەک بۆیان نییە گرێبەست یان مامەڵەی بازرگانی نوێ لەگەڵ کۆڕەک ئەنجام بدەن، بەپێچەوانەوە ڕووبەڕووی لێپرسینەوە دەبن.

توندترین بڕیاری دەستەکە تایبەتە بە بەکارهێنانی خزمەتگوزارییەکانی سیمکارت، کە تێیدا هاتووە: ڕێگە نادرێت سیمکارت و ژمارەکانی کۆڕەک بۆ تۆمارکردن، ناردنی پەیام، پشتڕاستکردنەوە و خزمەتگوزارییەکانی دیکە لە پلاتفۆڕم و ئەپڵیکەیشنە نێودەوڵەتی و ناوخۆییەکاندا بەکاربهێنرێن.



AM:10:13:18/08/2026


ئه‌م بابه‌ته 564 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو