ده‌سته‌ی داكۆكیكردن له سروشت و موڵكی سلێمانی: مامه‌ڵه‌ی نایاسایی به باڵه‌خانه‌ی دادگای كۆن ده‌كرێت
وێستگه‌نیوز-
ده‌سته‌ی داكۆكیكردن له سروشت و موڵكی سلێمانی رایگه‌یاند كه مامه‌ڵه‌ی نایاسایی به باڵه‌خانه‌ی دادگای كۆن ده‌كرێت له به‌رژه‌وه‌ندی كۆمپانیایه‌كی نزیكی یه‌كێتیی نیشتمانی، ده‌شڵێت: "باڵه‌خانه‌ی دادگای كۆن ده‌كرێت به شوێنی بازرگانی و 7 فه‌رمانگه‌ی ناوی ئاگاداركراونه‌ته‌وه به‌دوای خانووی كرێدا بگه‌ڕێن به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ جێگه‌یه‌كیان بۆ بدۆزنه‌وه".
ئه‌مڕۆ ده‌سته‌ی داكۆكیكردن له سروشت و موڵكی سلێمانی راگه‌یه‌ندراوێكی له باره‌ی "مامه‌ڵه‌كردنی نایاسایی له‌گه‌ڵ باڵه‌خانه‌ی دادگای كۆنی سلێمانی" بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه:
*به نیگه‌رانیه‌كی زۆره‌وه ئاگاداری ئه‌و زانیاریانه‌ین كه باڵه‌خانه‌ی دێرینی دادگای دێرینی سلێمانی، كه له ناوه‌ندی شار و له‌سه‌ر شه‌قامی كاك ئه‌حمه‌دی شێخ هه‌ڵكه‌وتووه، هه‌موو فه‌رمانگه حكومییه‌كانی ناو ئه‌م باڵه‌خانه‌یه ئاگادار كراونه‌ته‌وه كه شوێنه‌كه چۆڵ بكه‌ن و به‌دوای خانووی كرێدا بگه‌رێن وه‌ك جێگره‌وه بۆ فه‌رمانگه‌كانیان، به مه‌به‌ستی ڕووخان و گۆڕینی باڵه‌خانه‌كه بۆ پڕۆژه‌ی بازرگانی.
*ئه‌م باڵه‌خانه‌یه له ئێستادا چه‌ندین فه‌رمانگه و دامه‌زراوه‌ی حكومی تێدایه كه كاری ڕۆژانه‌ی سه‌دان هاوڵاتی ڕاده‌په‌رێنن، له‌وانه: دادنووسی سلێمانی، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی جێبه‌جێكردن ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناكامه‌كان ، سه‌رپه‌رشتیاری دادیی ، بنكه‌ی پۆلیسی (وونبوه‌كان)، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئامار و بانكی ئه‌زمه‌ڕ.
* له كاتێكدا كه تا ئێستا هیچ جێگه‌یه‌كیان بۆ حه‌وت فه‌رمانگه‌یه نه‌دۆزیه‌وه‌ته‌وه‌و پێیان راگه‌یاندوون كه به‌دوای خانوو كرێدا بگه‌رێن.
*ئه‌وه‌ی زیاتر جێگای نیگه‌رانییه له كاتی ئاگاداركردنه‌وه‌كه‌دا هه‌ر هێنده‌یان پێ راگه‌یاندوون كه ئه‌م باڵه‌خانه دێرینه ده‌كرێت به‌شوێنێكی بازرگانی، له كاتێكدا به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ شوێنێك بۆ ئه‌م فه‌رمانگانه ده‌ستنیشان بكرێت.
*ئه‌و زانیاریانه‌ی كه تا ئێستا له‌به‌رده‌ستن، له پشتی ده‌ركردنی بڕیاری گوڕینی ئه‌م موڵكه‌ی شاره‌وانی بۆ شوێنێكی بازرگانی، ئاماژه به‌وه ده‌كرێت كه درابێت به كۆمپانیایه‌كی نزیكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان.
*داوا ده‌كه‌ین ده‌ستبه‌جێ پێداچوونه‌وه به بڕیاره‌كه‌دا بكرێت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه میراتێكی خزمه‌تگوزاری شاری سلێمانییه، هه‌روه‌ها به‌پێی یاسا به‌ركاره‌كانی هه‌رێم كه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، له (یاسای فرۆشتن و به‌كرێدانی موڵك وماڵی ده‌وڵه‌ت له هه‌رێمی كوردستان) كه له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌رچووه، بنه‌مای سه‌ره‌كیی فرۆشتنه‌كه ته‌نها له رێگه‌ی زیاكردنی ئاشكرا (مزایده) ده‌بێت بۆ پاراستنی سامانی گشتی و زامنكردنی شه‌فافییه‌ت.
*ڕێكاره سه‌ره‌كییه‌كانی فرۆشتن به‌پێی یاسا پێكهێنانی لێژنه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌نده له لایه‌ن وه‌زاره‌ت، یان لایه‌نی په‌یوه‌ندیداره‌وه بۆ خه‌مڵاندنی نرخی موڵكه‌كه پێش فرۆشتنی. دواتر بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاگاداریی زیاكردنی ئاشكرا له رۆژنامه فه‌رمی و مێدیاكاندا بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو هاووڵاتییان و خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان ئاگادار بن. پاشان ئه‌نجامدانی زیاكردن ئه‌و كاره‌ش به ئاماده‌بوونی لێژنه و به‌شداربووان به شێوه‌یه‌كی ئاشكرا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ده‌درێت به‌و كه‌سه‌ی به‌رزترین نرخ پێشكه‌ش ده‌كات. پاش ته‌واوبوونی زیاكردنه‌كه، پێویسته ڕه‌زامه‌ندیی لایه‌نی سه‌رو یان ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران/وه‌زیری په‌یوه‌ندیدار وه‌ربگیرێت بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه.
*داوا ده‌كه‌ین تا كاتی ڕوونكردنه‌وه‌ی ته‌واوی بابه‌ته‌كه و دڵنیابوون له‌ڕه‌چاوكردنی هه‌موو ڕێكاره یاساییه‌كان، هیچ هه‌نگاوێك بۆ ڕووخاندن و خاپوور كردنی نه‌درێت، له‌سه‌رو ئه‌مه‌شه‌وه ئه‌و موڵكه نه‌درێت به هیچ كۆمپانیایه‌كی به‌رژوه‌ندخواز.
*دژی ئه‌وه‌ی نین كه شاره‌كه‌مان و فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌ت به شێوه‌یه‌كی مۆدرێن نوێ بكرێنه‌وه، به‌ڵام جه‌خت له‌وه ده‌كه‌ینه‌وه كه‌هه‌ر هه‌نگاوێك له‌و بواره‌دا ده‌نرێت ده‌بێت له چوارچێوه‌ی یاسا‌و، به شه‌فافیه‌ت ئه‌نجام بدرێت و ڕه‌چاوی پاراستنی موڵكی گشتی و به‌ڕێوه‌چوونی كاروباری فه‌رمانگه‌كان بكرێت.
PM:11:40:17/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 192
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت