رۆژنامه‌نووسێكی نزیك له هه‌سه‌ده: له‌م هه‌فته‌یه‌دا هه‌سه‌ده و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر هه‌ڵده‌وه‌شێن
وێستگه‌نيوز، رزگار كامیل –
رۆژنامه‌نووسێكی نزیك له هێزه‌كانی سوریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" رایگه‌یاند كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌م هه‌فته‌یه‌دا هه‌سه‌ده و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر هه‌ڵبوه‌شێنه‌وه و ده‌بنه هێزێك له سوپا و حكومه‌تی سوریا.
رۆژنامه‌نووسێكی رۆژئاوای كوردستانی نزیك له هێزه‌كانی هه‌سه‌ده و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر كه داوایكردووه ناوه‌كه‌ی بڵاونه‌كرێته‌وه، به په‌یامنێری وێستگه‌نیوزی وت كه "به‌پێی قسه‌كانی فه‌رمانده‌ی پێشووی هه‌سه‌ده مه‌حمود به‌رخۆدان، پێده‌چێت ئه‌م هه‌فته‌یه هه‌سه‌ده و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر هه‌ڵبوه‌شێن و ده‌بنه هێزێك له‌سوپای سوریای سه‌ربه حكومه‌تی دیمه‌شق".
چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر مه‌حمود به‌رخۆدان فه‌رمانده‌ی پێشووی لیوای كۆبانێ، رایگه‌یاند كه به‌گوێره‌ی رێكه‌وتنی 29/1/2026 هه‌سه‌ده و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه و ده‌بنه به‌شێك له سوپا و حكومه‌تی سوریا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، یه‌كگرتنی ئه‌و هێزانه له‌گه‌ڵ سوپای سوریا له‌ڕووی تیۆریه‌وه ته‌واو بووه، هه‌رچه‌نده هه‌ندێك پرسی هه‌ڵپه‌سێردراو هێشتا گفتوگۆیان له‌سه‌ر ده‌كرێت. باسی له‌وه‌شكرد كه پڕۆسه‌ی یه‌كگرتنه‌وه له نێوان هێزه‌كانی هه‌سه‌ده و سوپای سوریا، 99٪ی ئاسته‌نگه‌كانی تێپه‌ڕاندووه، هه‌روه‌ها ڕاگه‌یاندنی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) و یه‌په‌گه و هه‌سه‌ده له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی داهاتوودا ده‌كرێت، هاوكات له‌گه‌ڵ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر.
راشیگه‌یاند كه قۆناغی داهاتوو ده‌بێت له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌ك سوپا و یه‌ك ده‌وڵه‌ت و یه‌ك ئاڵا و یه‌ك نیشتیمانی هاوبه‌ش بێت، جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه ئه‌وان داوای ده‌وڵه‌تی جیا ناكه‌ن.
PM:06:42:17/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 368
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت