نوسینگەی هەڵۆ ئیبراهیم ئەحمەد خەرجیی نەشتەرگەریی منداڵێکی تووشبوو بە شێرپەنجەی گرتە ئەستۆ


وێستگەنیوز-

پاش ئەوەی ڕێکخراوی هەژاران بانگەوازێکی بۆ هاوکاریی منداڵێکی نەخۆشی شێرپەنجە بڵاوکردەوە، نوسینگەی هەڵۆ ئیبراهیم ئەحمەد تەواوی تێچووی نەشتەرگەری و چارەسەرەکەی گرتە ئەستۆ.

پاش ئەوەی ڕێکخراوی هیوای هەژاران کە ئۆفیسەکەی لە قەزای دەربەندیخانە، بانگەوازێکی مرۆیی بۆ هاوکاریی منداڵێکی تووشبوو بە شێرپەنجە بڵاوکردەوە کە پێویستییەکی بەپەلەی بە نەشتەرگەری هەبوو، وێستگەنیوز وەک ئەرکێکی میدیایی و مرۆیی بانگەوازەکەی بڵاوکردەوە.

کەمتر لە 30 خولەک دوای بڵاوکردنەوەی هەواڵەکە لە وێستگەنیوز، نوسینگەی دکتۆر هەڵۆ ئیبراهیم ئەحمەد پەیوەندییان بە دەزگای میدیایی وێستگەنیوزەوە کرد و ڕایانگەیاند، تەواوی تێچووی نەشتەرگەری و پرۆسەی چارەسەری ئەو منداڵە دەگرنە ئەستۆ.

بڕیارە سبەینێ منداڵەکە ڕەوانەی نەخۆشخانە بکرێت بە مەبەستی دەستپێکردنی ڕێکارەکان و ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکە.

ئەم هەنگاوە، لەلایەن نوسینگەی هەڵۆ ئیبراهیم ئەحمەدەوە، تەنها دابینکردنی خەرجیی نەشتەرگەری نییە؛ بەڵکو پەیامێکە کە لە کاتی پێویستدا، مرۆڤایەتی دەبێت لە وشە بگۆڕێت بۆ کردار.


PM:05:10:17/08/2026


ئه‌م بابه‌ته 708 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت