وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه داوا له زه‌یدی ده‌كات هه‌ڵوێستی هه‌بێت بۆ راگرتنی هێرشه‌كانی سه‌ر هه‌رێم
وێستگه‌نیوز-
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه هێرش بۆسه‌ر نووسینگه‌ی مه‌سرور بارزانی بۆ تێكدانی ئاسایش و سه‌قامگیری كوردستان و ناوچه‌كه مه‌ترسیداره و پێویسته هه‌مولایه‌ك رێز له‌سه‌روه‌ری عێراق و سه‌قامگیری و ئارامی هه‌رێمی كوردستان بگرن، داواش له فه‌رماندی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق ده‌كات هه‌ڵوێستی هه‌بێت بۆ راگرتنی هێرشه‌كان.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت:
*به‌توندی ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه درۆنیه ده‌كه‌ین كه به‌ره‌به‌یانیی رۆژی دووشه‌ممه، 17ی ئابی 2026، له سنووری ئێرانه‌وه كرایه سه‌ر نووسینگه‌ی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی پاراستن له پیرمام.
*ئه‌م ده‌ستدرێژییه ناڕه‌وایه پێشێلكاریه‌كی ئاشكرای سه‌روه‌ری خاكی هه‌رێمی كوردستان و عێراقه، هه‌روه‌ها به‌ئامانجگرتنی پێگه ده‌ستوری و یاساییه‌كان و پێشێلكردنی سه‌روه‌ریه.
*هه‌رێمی كوردستان هه‌میشه به‌شێك بووه له‌چاره‌سه‌ر و هه‌وڵیداوه هه‌موو گرفته‌كان له‌رێگای گفتوگۆوه یه‌كلایی بكرێنه‌وه.
*ئه‌م ده‌ستدرێژیه بۆ تێكدانی ئاسایش و سه‌قامگیری كوردستان و ناوچه‌كه مه‌ترسیداره.
*پێویسته هه‌مولایه‌ك رێز له‌سه‌روه‌ری عێراق و سه‌قامگیری و ئارامی هه‌رێمی كوردستان بگرن.
*داوا له فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق ده‌كه‌ین هه‌ڵوێستی جدییان هه‌بێت بۆ ڕاگرتنی ئه‌م هێرشه ناڕه‌وایانه و ڕێگریكردن له دووباره‌بوونه‌وه‌یان.
PM:05:09:17/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 364
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت