عەلی زەیدی: دروشمی ئێستای حکومەت بریتییە لە "تەندروستی یەکەمە"


وێستگەنیوز-

عەلی فالح زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ پەرەپێدانی کەرتی تەندروستی، ناوەندی "رەحمان" بۆ پشکنینەکانی "رەنین و میفراسی" لە نەخۆشخانەی ئیبنولبەیتار کردەوە، ئەم ناوەندە نوێیە بە سیستەمێکی ئەلیکترۆنیی پێشکەوتوو کار دەکات و بە رێنمایی سەرۆکوەزیران، تەواوی خزمەتگوزارییەکانی بۆ هاووڵاتییان بەخۆڕایی دەبێت.


لە کاتی کردنەوەی ناوەندەکەدا، زەیدی جەختی لەوە کردەوە کە دەبێت ناوەندەکە بە درێژایی 25 کاتژمێر کار بکات، ئاماژەی بەوەش کرد کە پەیڕەوکردنی سیستەمی ئەلیکترۆنی بۆ رێکخستنی کات و وەرگرتنی داواکارییەکان، دەبێتە هۆی رێگریکردن لە هەر جۆرە دواکەوتنێک و مسۆگەرکردنی شەفافیەت و دادپەروەری لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە پزیشکییەکاندا.

سەرۆک وەزیران ئاشکرای کرد، کە دروشمی قۆناغی ئێستای حکومەت بریتییە لە "تەندروستی یەکەمە"، راشیگەیاند، حکومەت کار دەکات بۆ دابینکردنی نوێترین ئامێر و تەکنەلۆژیای پزیشکی لە دامەزراوە گشتییەکاندا، بە جۆرێک کە هاووڵاتیی عێراقی بتوانێت لە ناوخۆی وڵاتەکەیدا وردترین دەستنیشانکردن و باشترین چارەسەری پزیشکی بۆ بکرێت.

لە بەشێکی دیکەی رێنماییەکانیدا، عەلی فالح زەیدی ئاماژەی بە گرنگیی پەرەپێدانی بەڕێوەبردنی نەخۆشخانەکان کرد لە رێگەی سوودوەرگرتن لە ئەزموونی کۆمپانیا جیهانییە پسپۆڕەکان، هاوکات فەرمانی دا بە خێراکردنی رێکارەکانی دروستکردنی سندوقی نەخۆشییە سەختەکان و کاراکردنی رۆڵی بەڕێوەبەرایەتییەکانی پشکنین و چاودێری لە وەزارەتی تەندروستی، لەگەڵ بایەخدانی زیاتر بە پسپۆڕییە پزیشکییە دەگمەنەکان.


PM:05:06:10/07/2026


ئه‌م بابه‌ته 92 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت