داهاتی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه زیاتر له نیوه كه‌میكرد
وێستگه‌نیوز-
ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت داهاتی یه‌ك هه‌فته‌ی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ی راگه‌یاند كه زیاتر له 4 ملیار دیناره و به‌راورد به داهاتی هه‌فته‌ی پێشوو زیاتر له 5 ملیار دینار كه‌میكردووه.
ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت بڵاویكرده‌وه كه داهاتی یه‌ك هه‌فته‌ی سلێمانی له رۆژی 4ی ته‌مموز تا ئه‌مڕۆ 10ی ته‌مموزی 2026، بڕی 4 ملیار و 995 ملیۆن و 930 هه‌زار و 310 دینار بووه.
ماڵپه‌ڕه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه له‌و بڕه 4 ملیار و 266 ملیۆن و 574 هه‌زار و 820 دیناری نه‌ختینه‌یه كه سه‌دا 85ی كۆی داهاته‌كه ده‌كات.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه 729 ملیۆن و 211 هه‌زار و 990 دیناری به‌شێوه‌ی چه‌كه كه رێژه‌ی 15%ی داهاته‌كه پێكده‌هێنێت و 143 هه‌زار و 500 دیناریشی به‌شێوه‌ی مه‌قاسه‌یه.
ئه‌مه‌ش ده‌ریده‌خات كه داهاتی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه به‌راورد به هه‌فته‌ی پێشوو زیاتر له 5 ملیار دینار كه‌میكردووه به‌ڕێژه‌ی 53.505%.
به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت، ئێستا رۆژانه سه‌رجه‌م داهاته نانه‌وتییه‌كانی پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و هه‌ردوو ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی گه‌رمیان و راپه‌ڕین له ماڵپه‌ڕه‌كه تۆمار ده‌كرێت و بڵاوده‌كرێته‌وه.
له 15ی كانوونی یه‌كه‌می 2022 قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پڕۆژه‌ی شه‌فافییه‌تی له‌باره‌ی داهات و خه‌رجی راگه‌یاند، به‌ڵام تائێستا پڕۆژه‌كه نه‌توانراوه سه‌رتاسه‌ری له هه‌رێمی كوردستان بكرێت.
AM:10:52:10/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 288
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت