ئیتاڵیا بەرزترین مەدالیای دەوڵەتەکەی دەبەخشێتە نێچیرڤان بارزانی


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ چوارشەممە 8ی تەمووزی 2026، لە مەراسیمێکی تایبەتدا لە شاری هەولێر، دەوڵەتی ئیتاڵیا بەرزترین مەدالیای رێزلێنانی خۆی دەبەخشێتە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان.


مەدالیاکە کە بە "ئەستێرەی ئیتاڵیا" دەناسرێت، لە لایەن نیکۆڵۆ فۆنتانا، باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق بە نوێنەرایەتی سێرگیۆ مەترێلا، سەرۆک کۆماری ئیتاڵیا پێشکەش بە سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکرێت، ئەم مەدالیایە لە پلەی "سوارچاکی خاچی گەورە"یە، کە بە بەرزترین پلەی ئەو جۆرە خەڵاتە دادەنرێت و تەنها بە کەسایەتییە دیار و زیندووەکان دەبەخشرێت.

مێژووی ئەم خەڵاتە بۆ ساڵی 1947 دەگەڕێتەوە و لە ساڵی 2011دا یاساکەی هەموار کراوەتەوە، بەخشینی ئەم مەدالیایە وەک ئاماژەیەکە بۆ رێزگرتن لەو کەسایەتییانەی رۆڵی کاریگەر و بەرچاویان هەبووە لە پەرەپێدانی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان و بەهێزکردنی هاوکارییە نێودەوڵەتییەکان لەگەڵ وڵاتی ئیتاڵیادا.


AM:09:25:08/07/2026


ئه‌م بابه‌ته 96 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو