وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێم له به‌غدا هه‌ماهه‌نگی ئه‌منی تاووتوێ ده‌كات
وێستگه‌نیوز –
وه‌فدێكی باڵای ئه‌منی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا له‌گه‌ڵ راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێراق كۆبووه و هه‌ماهه‌نگی ئه‌منییان تاووتوێكرد، جه‌ختیشان له جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌منی نێوان به‌غدا و تاران كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 6ی ته‌مموزی 2026 وه‌فدێكی باڵای ئه‌منی هه‌رێمی كوردستان، به سه‌رۆكایه‌تی رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رفراوانی له‌گه‌ڵ قاسم ئه‌لعه‌بودی راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێراق ئه‌نجام دا، به مه‌به‌ستی تاووتوێكردنی دۆخی گشتیی ئاسایشی وڵات.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌رباره‌ی كۆبوونه‌وه‌كه، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك دۆسیه و پرسی ئه‌منی جێی بایه‌خی هاوبه‌ش تاووتوێ كرا، و تیشك خرایه سه‌ر به‌هێزكردنی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی ئه‌منی نێوان حكومه‌تی فیدراڵ و حكومه‌تی هه‌رێم".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه "هه‌روه‌ها هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر میكانیزم و ڕێگاكانی جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتننامه‌ی ئه‌منی هاوبه‌شی نێوان كۆماری عێراق و كۆماری ئیسلامی ئێران كرده‌وه، و دووپاتیان له پابه‌ندبوونی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان به بڕگه‌كانی ڕێككه‌وتنه‌كه كرده‌وه بۆ پاراستنی سنووره هاوبه‌شه‌كان و ڕێگریكردن له هه‌ر پێشێلكارییه‌ك كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاسایشی ناوچه‌كه هه‌بێت".
PM:04:38:06/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 156
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت