ئەو منداڵەی چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا کەوتە حەوزێکی ئاوەوە، گیانی لەدەست دا
وێستگه‌نیوز –
عه‌قید سۆران محه‌مه‌د غه‌ریب وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه:
*چه‌ن ڕۆژێك پێش ئێستا منداڵێك كه‌وته حه‌وزی ئاوه‌وه له شاری یاری قه‌زای كه‌لار.
*پاش ده‌رهێنان و گه‌یاندنی به‌نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید هه‌ژار و چاره‌سه‌ری پێویست ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی سلێمانی كرا.
*به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌نه‌خۆشخانه‌ی سلێمانی گیانی له‌ده‌ست دا.
*منداڵه‌كه ناوی ( ئه‌یمه‌ن جوانڕۆ )یه و له‌دایكبووی 2024ه و دانیشتووی شاری هه‌ولێرن و به‌سه‌ردان هاتبوونه قه‌زای كه‌لار.
*له‌ئێستادا ته‌رمه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی شاری هه‌ولێر كراوه‌ته‌وه.
PM:02:50:03/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 204
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت