د. عیزەت سابیر: دەستگیرنەکراوم و لە کارەکەم بەردەوامم
وێستگەنیوز-
جێگری وەزیری نەوتی عێراق رەتیدەکاتەوە کاری نایاسایی کردبێت و دەڵێت، "دەستگیرنەکراوم لەسەر کارەکەم بەردەوامم".
ئەمڕۆ چوارشەممە 1ی تەموزی 2026، د. عیزەت سابیر، جێگری وەزیری نەوتی عێراق لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاند، "چەند رۆژێكە هەندێك پەیج و ئەكاونت هەواڵێكی ناڕاستیان لەسەر من بڵاوكردووەتەوە كە كاری نایاساییم ئەنجام دابێت و بڕیاری دەستگیركردنم بۆ درابێت، ئەم هەواڵە دوورە لە راستییەوە و من ئێستا لە وەزارەتی نەوت بەردەوامم لە كاری رۆژانەی خۆم".
ئاماژەی بەوەکرد، "من لە رۆژی دەستبەكاربوونمەوە تاوەکو ئێستا هەموو ساڵێک ئەستۆپاكی دارایی خۆم پێشكەش بە دەستەی دەستپاكی عێراق كردووە".
بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممە 28ی حوزەیرانی 2026، هێزێکی هاوبەشی دژەتیرۆر، سوپای عێراق و دەستەی دەستپاکیی و هێزە ئەمنیەکانی دیکە، ئۆپەراسیۆنێکی فراوانیان لەنێو ناوچەی سەوز، چەند ناوچەیەکی بەغدا و پارێزگاکانی دیکە بەڕێوەبرد و ژمارەیەک بەرپرس بە تۆمەتی گەندەڵی دەستگیرکران.
PM:12:07:01/07/2026
ئهم بابهته 164
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت