لە بەنداوی گۆمەسپان دوو کەس خنکان
وێستگەنیوز-
بەرێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 13ی حوزەیرانی 2026، دوو هاوڵاتی لە سنووری قەزای کۆیە لە بەنداوی گۆمەسپان خنکان".
ئاماژە بەوەکراوە، "یەکێک لە هاوڵاتییەکان بە رەگەز عەرەبن، ئەوی دیکەشیان هاوڵاتییەکی کوردە و پیشەی پێشمەرگەیە بەناوی (توانا نەجم مەجید) خەلکی گوندی خۆرانە، تائێستا تەرمەکان نەدۆزراونەتەوە".
باس لەوەشکراوە، "تیمەکانی ژێرئاو لە شوێنەکەن و گەڕان دەستیپێکردووە".
PM:07:44:13/06/2026
ئهم بابهته 144
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت