سبەی مەراسیمی ناساندنی رۆمانی "زیندووبووەکان" ئەنجامدەدرێت


وێستگەنیوز-

سبەی دووشەمە 8ی حوزەیرانی 2026، بە سپۆنسەری دەزگای میدیایی وێستگەنیوز لە سلێمانی مەراسیمی ناساندنی رۆمانی "زیندووبووەکان" بەڕێوەدەچێت.

ئەم مەراسیمە بۆ ناساندنی رۆمانی "زیندووبووەکان" لە نووسینی "یۆست هیلتەرمان"ـە و کە چیرۆکەکەی باس لە ئەنفالی کوردان دەکات.

هەروەها نووسەر و رۆژنامەنووس "ئاسۆس هەردی" گفتوگۆیەکی تایبەتی لەگەڵ نووسەری رۆمانەکە دەربارەی کتێبەکە و کارەکانی لەسەر پرسی کورد ئەنجام دەدات، دواتر نووسەر واژۆ لەسەر کتێبەکە دەکات.

مەراسیمەکە، لە شاری سلێمانی و حەوشەی مۆزەخانەی ئەمنە سورەکە، کاتژمێر 6:00ی ئێوارە بەڕێوەدەچێت.


PM:12:07:07/06/2026




ئه‌م بابه‌ته 144 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو