بهڕێوهبهرایهتی كهشناسی بومەلەرزەزانی ههرێمی کوردستان، رەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی راگەیاند
وێستگهنیوز-
بهڕێوهبهرایهتی كهشناسی بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، له راگهیهندراوێكدا ئاماژهی بهوهدا كه ئهمڕۆ یەکشەممە 7ی حوزهیرانی 2026، لە پارێزگای هەولێر و ناوچە شاخاوییەکان و ئیدارەی سۆران و سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی ڕاپەڕین و ناوچە شاخاوییەکانی ئەو سنوورە لەگەڵ بەشێک لە ئیدارەی گەرمیان ئەمڕۆ تا کاتەکانی ئێوارە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ناو بەناو ئەگەری چالاک بوونی هەورە تریشقەو باران بارین، سنووری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ئاسمانی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت.
راشیگەیاند، خێرایى با لەسەرخۆ (10-15) کم لە کاتژمێرێکدا دەبێت، هەندێ کاتی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ زیاد دەکات بۆ سەرووی (15-25)کم بە تایبەت لە سنووری پارێزگای سلێمانی، ئاراستەی با لە گۆڕان دەبێت و مەوداى بینین لەنێوان ( 8 – 10 ) کم دەبێت.
پلەکانی گەرما /
هەولێر: 36 پلەی سیلیزی
پیرمام: 30 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 33 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 36 پلەی سیلیزی
دهۆک: 36 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 37 پلەی سیلیزی
سبەی دووشەممە 8ی حوزەیرانی 2026
ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور و لە هەندێ کات و ناوچەدا نیمچە هەور دەبێت، ئاراستەی با لە باکووری خۆرهەڵات و خێرایی با لەسەرخۆ(10-15) کم لە کاتژمێرێکدا دەبێت.
پلەکانی گەرما /
هەولێر: 37 پلەی سیلیزی
پیرمام: 31 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 34 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 37 پلەی سیلیزی
دهۆک: 36 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 37 پلەی سیلیزی
AM:11:48:07/06/2026
ئهم بابهته 92
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت