كاره‌كانی دووه‌مین كۆڕبه‌ندی نێوده‌وڵه‌تیی دیڵفی له سلێمانی ده‌ستپێده‌كات
وێستگه‌نیوز –
ئه‌مڕۆ كاره‌كانی دووه‌مین كۆڕبه‌ندی نێوده‌وڵه‌تیی دیڵفی له سلێمانی بە چاودێریی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ده‌ستپێده‌كات و چالاكییه‌كانی بۆ ماوه‌ی 2 ڕۆژ به‌رده‌وام بن و تیایدا سه‌رۆك كۆماری عێراق و چه‌ندین سه‌ركرده‌ی باڵای وڵاتانی ئه‌وروپا و ناوچه‌كه به‌شدارده‌بن بۆ تاووتوێكردنی دۆخی سیاسی و ئابووری.
سیمۆن سۆمۆكس، به‌ڕێوه‌به‌ری كۆڕبه‌نده‌كه ڕایگه‌یاند، ئه‌جێندای ئه‌مساڵ پڕه له دیدار و پانێڵ كه تێیدا تیشك ده‌خرێته سه‌ر دۆخی ناوچه‌كه، به‌ره‌وپێشچوونه ئابوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و ئاسته‌نگییانه‌ی له به‌رده‌م گه‌شه‌پێداندا هه‌ن.
له كۆڕبه‌نده‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تیی سیاسیی باڵا به‌شدارن، له‌وانه نزار ئامێدی سه‌رۆك كۆماری عێراق، ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵو سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی توركیا، وه‌زیری په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی یۆنان، له‌گه‌ڵ جێگرانی سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاتانی بولگاریا و ڕۆمانیا.
سه‌فین غه‌فور، راوێژكاری قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم له‌و باره‌وه رایگه‌یاند كه ئاماده‌بوونی ئه‌م شانده دیپلۆماسییانه له‌م كاته‌دا، نیشانه‌ی بڕوای ته‌واوی جیهانه به كاریگه‌ریی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه.
سه‌فین غه‌فور ده‌ڵێت: "ئه‌و شاندانه‌ی هاتوونه‌ته سلێمانی چه‌ندین وه‌به‌رهێنه‌ری گه‌وره‌یان تێدایه كه چاویان له‌سه‌ر بازاڕی كوردستانه. ئامانجه‌كه ئه‌وه‌یه شاری سلێمانی بكرێته ناوه‌ندێكی ئابووریی به‌هێز له ناوچه‌كه‌دا".
لای خۆیه‌وه سیمۆن سۆمۆكس ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه به‌هۆی سه‌ركه‌وتنی كۆڕبه‌ندی دیڵفی له یۆنان كه 3500 به‌شداربووی هه‌بوو، بڕیاریان داوه ئه‌م ئه‌زموونه له سلێمانی و چه‌ند شارێكی دیكه‌ی جیهان دووباره بكه‌نه‌وه.
كۆڕبه‌ندی دیڵفی ساڵانه له مانگی 4 له شاری دیڵفی وڵاتی یۆنان به‌ڕێوه‌ده‌چێت. ڕێكخه‌رانی كۆڕبه‌نده‌كه ئاشكرایان كرد، دوای به‌شداریی قوباد تاڵه‌بانی له كۆڕبه‌ندی یۆنان و ڕێكخستنی چه‌ندین دیدار له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی ئه‌ورووپا و وه‌به‌رهێنه‌ران، بڕیاری گواستنه‌وه‌ی به‌شێك له چالاكییه‌كان بۆ سلێمانی دراوه، تاوه‌كو ببێته سه‌كۆیه‌ك بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پرسه نێوده‌وڵه‌تی و ناوچه‌ییه‌كان.
AM:08:45:06/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 348
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت