50 دۆنم پوش و پاوان و دارستانی سروشتی سووتا
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ پێنجشەممە 4ی حوزەیرانی 2026، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویکردەوە، بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لە سنووری گوندی تەنگی سەری سەر بە قەزای قەرەداغ 50 دۆنم پوش و پاوان و دارستانی سروشتی سووتا.
بەپێی راگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بێت، دوای لێکۆڵینەوە لە هۆكاری کەوتنەوەی ئاگرەکە و لەئەنجامدا توانرا بکەری سەرەکی رووداو دەستگیربکرێت.
ئاماژە بەوەکراوە، تۆمەتبار پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ رێكخراوە و بە بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوەی سلێمانی /2 تۆمەتبار راگیراوە.
PM:05:33:04/06/2026
ئهم بابهته 184
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت