چوار وێستگەی سەرەكی لە كەركوك بێ بەنزینن
وێستگهنیوز – محەمەد فاتیح
چوار وێستگەی سەرەكی سووتەمەنی لە شاری كەركوك بەنزینیان تێیدا نەماوە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست وێستگەنیوز کەوتووە، هەر چوار وێستگەی سووتەمەنی سەرەكی شاری كەركوك كە بریتین لە وێستگەی شەهبا و شۆراو و زەهەب ئەسوەد و ئەڵماس بەنزینیان تێیدا نییە و ئاگادارییەكیان داناوە لەسەری نووسراوە بەنزینمان نییە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 4ی حوزەیرانی 2026، کۆمپانیای گشتیی دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان لە وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بەکاربردنی رۆژانەی بەنزین لە وڵاتدا بۆ 34.5 ملیۆن لیتر بەرزبووەتەوە، کە ئاستێکی پێوانەییە و هەموو ئاستەکانی پێشووی تێپەڕاندووە.
PM:03:28:04/06/2026
ئهم بابهته 264
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت