کەشناسیی هەرێم: لە هەندێک ناوچە ئەگەری بارینی تاوە بارانێکی کەم هەیە
وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.
کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەمڕۆ چوارشەممە 3ی حوزەیرانی 2026، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە ناوچە شاخاویە سنوورییەکان هەندێکجار دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور، ئەگەری بارینی تاوە بارانێکی کەم هەیە بە تایبەتی لە ناوچەکانی سنووری پارێزگای دهۆک و سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و زاخۆ، خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت و هەندێک کات لە هەندێک ناوچەدا لە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چالاک دەبێت بۆ سەرووی 30 کیلۆمەتر، هەروەها پلەکانی گەرما 1 بۆ 3 پلەی سیلیزی بەرزدەبێتەوە".
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 36 پلەی سیلیزی
پیرمام: 33 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 25 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 35 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 36 پلەی سیلیزی
دهۆک: 35 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 36 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 37 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 42 پلەی سیلیزی
ئاماژە بەوەکراوە، "سبەى پێنچشەممە 4ی حوزەیرانی 2026، ئاسمان بە گشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما نزیک دەبیتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ".
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 37 پلەی سیلیزی
پیرمام: 34 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 26 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 36 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 37 پلەی سیلیزی
دهۆک: 36 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 37 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 37 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 43 پلەی سیلیزی
AM:10:23:03/06/2026
ئهم بابهته 280
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت