مەسرور بارزانی: پێویستە کۆتایی بە چەقبەستوویی سیاسی بهێنرێت


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ سێشەممە 2ی حوزەیرانی 2026 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ پاتریک دۆرێل، باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق کۆبووەوە.


بەپێی راگەیەندراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا وێڕای جەختکردنەوە لە بەهێزترکردنی په‌یوه‌ندییه‌کانی هەرێمی کوردستان و فه‌ره‌نسا لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا، دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا و بیروڕاش لەبارەی گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و عێراق ئاڵوگۆڕ کرا.

هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی حکومەتی هەرێم جەختی لە پێویستیی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشەکان بە هەستێکی بەرپرسیارانە و کۆتاییهێنان بە چەقبەستوویی پرۆسەی سیاسی لە هەرێمی کوردستان کردەوە.

هەروەها گفتوگۆ لەبارەی گرنگیی پشتیوانیکردنی حکومەتی فیدراڵ کرا بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگ و ئاڵنگارییە ئەمنی و ئابووری و داراییەکان.


PM:03:23:02/06/2026


ئه‌م بابه‌ته 40 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت