هاتووچۆی سلێمانی گۆڕانکاری لە سیستەمی کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕەوی دەکات


وێستگەنیوز -


بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی ئاگادارییەکی گرنگ ئاڕاستەی سەرجەم شۆفێران دەکات و رایدەگەیەنێت، گۆڕانکاریی بەرفراوان لە سیستەمی کارکردنی کامێراکانی چاودێریی خێرایی (پۆینت تو پۆینت) دەکەن و لە چەند تەوەرەیەکیشدا کامێرای نوێ دەخرێنە کار.

بەپێی راگەیەندراوی هاتووچۆی سلێمانی، بڕیارە لە ڕۆژی یەکشەممە 7ی حوزەیرانی 2026، کاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی، ئەم گۆڕانکاری و بڕیارە نوێیانە بچنە بواری جێبەجێکردنەوە:

- کاراکردنی کامێراکانی رێگەی (کەلار ـ کفری)

لەو بەروارە و کاتژمێرە بەدواوە، کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕەوی بە سیستەمی (خاڵ بۆ خاڵ ـ Point to Point) لەسەر رێگەی (کەلار ـ کفری) و بەپێچەوانەوە بە فەرمی دەکەونە کار و سەرپێچیی شۆفێران تۆمار دەکەن.

-  گۆڕینی سیستەمی کامێراکان بۆ (یەک خاڵ ـ One Point)

هاتووچۆی سلێمانی ئاشکرای کردووە کە بەشێک لەو کامێرایانەی پێشتر لە رێگەکانی دەرەوەی شار بە سیستەمی (خاڵ بۆ خاڵ) کاریان دەکرد، دەگۆڕدرێن بۆ سیستەمی (یەک خاڵ). ئەو شوێنانەی گۆڕانکارییەکەیان تێدا دەکرێت بریتین لە:

کامێرای یەکەم و کۆتایی ئەم رێگەیانە (بۆ هەردوو ئاڕاستە):

- تاسڵوجە ـ دوکان

- تاسڵوجە ـ چەمچەماڵ

- هوانە ـ وارماوە

- عەربەت ـ پارێزگای هەڵەبجە و پێنجوێن

- کەلار ـ کفری

ناوچەکانی ناوخۆی قەزا و ناحیەکان:

- کامێرای رێگەی تاسڵوجە ـ چەمچەماڵ (ناو تەکیە).

- کامێراکانی ناو قەزای چەمچەماڵ بە هەردوو ئاڕاستەکەدا.

- کامێرای عەربەت ـ هەڵەبجەی شەهید (بەردەم گوندی گرێزە).

- کامێراکانی ناو عەربەت بە هەردوو ئاڕاستەکەدا.

هاتووچۆی سلێمانی ئاماژەی بەوەش کردووە، لە ئێستادا لەسەر رێگەکانی (تاسڵوجە ـ دوکان) و (تاسڵوجە ـ چەمچەماڵ) هێماکانی دیاریکردنی خێرایی بۆ ئۆتۆمبێلی گەورە و بچووک جێگیرکراون و کاریان پێدەکرێت.

لە کۆتاییدا هۆشداری دراوەتە شۆفێران کە پابەندی خێراییە دیاریکراوەکان بن، تاوەکو دووربن لە لێپرسینەوەی یاسایی و پارێزراو بن لە ڕووداو و کارەساتەکانی هاتووچۆ.


PM:02:06:02/06/2026


ئه‌م بابه‌ته 1008 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت