ئاوات شێخ جەناب: هیچ مانگێک ناتوانین بە دیاریکراوی وادەی دابەشکردنی مووچە دیاریبکەین
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ سێشەممە 2ی حوزەیرانی 2026، ئاواتی شیخ جەناب وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان
لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا بە کەناڵی ڕووداوی راگەیاند، "هیچ مانگێک ناتوانین بە دیاریکراوی وادەی
دابەشکردنی مووچە دیاری بکەین".
ئاماژەی بەوەکرد "کێشەی
حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا سیاسییە، چەندین جار لەگەڵ بەغداڕێککەوتووین، بەڵام پابەند نەبوون".
لە درێژەی چاوپێکەوتنەکەدا وەزیری دارایی وتی، "بەپێی سەرژمێری مافی خۆمانە داوای لە سەدا 14ی بودجە بکەین"، وتیشی، "لە عێراق سەرقاڵی ئامادەکردنی بودجەی 2026ن، بەڵام قورسە فریا
بکەون".
ئاوات شێخ جەناب، لەبارەی چوونیان بۆ بەغدا باسی لەوەکرد، "لە کاتی پێویستدا سەردانی بەغدا دەکەین".
راشیگەیاند، "هەمووو مانگێک بەغدا پارەی خانەنشینان
دەبڕێت"، جەختی لەوەش کردەوە، "لە هەوڵی زیادکردنی داهات و کەمکردنەوەی
خەرجییەکانین".
وەک وەزیری دارایی باسی لێوەکرد، "بەغدا پێی وایە
دەبێت %50ی، داهاتی هەموو سەرچاوە داراییەکان لە هەرێم
وەربگرێت".
PM:12:49:02/06/2026
ئهم بابهته 296
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت