سبەینێ دادگاییکردنەکەی لاهور شێخ جەنگی و دەستگیرکراوانی لالەزار بەڕێوەناچێت
وێستگەنیوز- سازگار ئەحمەد
ئەمڕۆ سێشەممە 2ی حوزەیرانی 2026، دانا تەقیەددین، ئەندامی تیمی پارێزەرانی لاهور شێخ جەنگی بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "سبەینێ چوارشەممە 3ی حوزەیرانی 2026، دادگاییکردنەکەی لاهور شێخ جەنگی و 11 دەستگیرکراوەکەی دیکەی لالەزار بەڕێوەناچێت، بەهۆی ئەوەی دۆسیەی بریکارەکەیان لە دادگای تاوانەکانی دووی سلێمانی نەماوە و رەوانەی دادگای پێداچوونەوە (ئیستئناف) کراوە".
ئاماژەی بەوەکرد، "تیمی پارێزەران سکاڵایەکیان تۆمار کردووە سەبارەت بەوەی دۆسیەکە لە دادگای تاوانەکانی دووی سلێمانی بەڕێوە نەچێت، ئێستا دۆسیەکە لەو دادگایە نەماوە و حەواڵەی دادگای پێداچوونەوەی ناوچەی سلێمانی کراوە بۆ تێهەڵچوونەوە و بڕیاردان لەسەری".
ئەوەشی خستەڕوو، "تا کاتی یەکلابوونەوەی سکاڵاکەی تیمی پارێزەران لەسەر گۆڕینی دادگاکە، رێوشوێنەکان لە دادگای پێشوودا رادەگیرێن و دوای یەکلابوونەوەی سکاڵاکە ئەوکاتە وادەی دیکە بۆ دادگاییکردن دیاریدەکرێت".
شەوی 22ی ئابی 2025، لە دەوروبەری هۆتێل لالەزار لە سلێمانی شەڕ لەنێوان هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی و هێزەکانی سەر بە لاهور شێخ جەنگی روویدا و لە ئەنجامدا لاهور شێخ جەنگی و چەندین کەسی نزیک لێی دەستگیرکران.
AM:10:03:02/06/2026
ئهم بابهته 268
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت