ئاراس حه‌سۆ میرخان: رێخۆشكه‌ر ده‌بین بۆ دروستكردنی ئاشته‌وایی نیشتمانی
وێستگه‌نیوز –
ئه‌ندامێكی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند كه له رۆژانی داهاتوودا پارتی كار له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی مه‌سعود بارزانی ده‌كات، ده‌شڵێت: "رێخۆشكه‌ر ده‌بین بۆ دروستكردنی ئاشته‌وایی نیشتمانی".
ماڵپه‌ڕی فه‌ڕمی پارتی دیموكراتی كوردستان له زاری د.ئاراس حه‌سۆ میرخان، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی بڵاویكرده‌وه كه:
*پارتی پابه‌نده به هه‌ر رێنمایی و فه‌رمانێك له‌لایه‌ن بارزانی بدرێت.
*دوای كۆتاییهاتنی پشووی جه‌ژن هه‌رچی پێویستبێت پارتی ده‌یكات بۆ جێبه‌جێكردنی ده‌ستپێشخه‌رییكه‌ی بارزانی.
*له‌دوای جه‌ژن ده‌ست به دانوستان ده‌كه‌ین له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی به‌و قه‌یرانه سیاسییه بێنین كه ماوه‌یه‌كی زۆره هه‌رێمی كوردستانی گرتووه‌ته‌وه، تا بگه‌ین به چاره‌سه‌ر.
*هه‌وڵه‌كانمان ده‌ست پێده‌كه‌ین هه‌م له‌لایه‌ن پارتیمانه‌وه هه‌میش له‌لایه‌ن ئه‌و لایه‌نانه‌ی نێوه‌ندگیریان ده‌كرد.
*له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی هه‌وڵه‌كانمان چاوه‌ڕێی وه‌ڵامی لایه‌نه‌كانی دیكه ده‌كه‌ین.
*پارتی زه‌مینه‌سازی ده‌كات و رێگه خۆشكه‌ر ده‌بێت بۆ دروستكردنی ئاشته‌وایی نیشتمانی، رۆژانی داهاتوو پێشهاتی نوێ ده‌بن.
*پارتی له ئێستا و رابردووش زۆر سازشی له مافی خۆی كردووه له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و گه‌یشتن به رێككه‌وتن.
*هه‌موو كات پارتی زیاتر له مافی خۆی به لایه‌نه‌كانی دیكه داوه به‌مه‌به‌ستی چاره‌كردنی كێشه‌كان، وه‌ك پارتی به‌رده‌وامیش ده‌بین بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ینه چاره‌سه‌ر.
PM:11:08:30/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 176
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت