رۆژنامه‌یه‌كی ئه‌مریكی پیلانی سه‌ركرده ده‌ستگیركراوه‌كه‌ی حزبوڵای عێراق ئاشكرا ده‌كات
وێستگه‌نیوز –
رۆژنامه‌ی (نیویۆرك پۆست)ی ئه‌مریكی پیلانی محه‌مه‌د باقر سه‌عدی سه‌ركرده ده‌ستگیركراوه‌كه‌ی حزبوڵای عێراق ئاشكرا ده‌كات و رایگه‌یاند كه به‌نیازبووه كچهگهورهكهی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا و جارید كۆشنه‌ری هاوسه‌ری له تۆڵه‌ی كوشتنی قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی پێشووی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران، بكوژێت.
رۆژی هه‌ینی، 15ی ئایاری 2026، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مریكا ده‌ستگیركردنی سه‌ركرده‌یه‌كی كه‌تیبه‌كانی حزبوڵای عێراقییان به‌ناوی "محه‌مه‌د باقر سه‌عدی"، به تۆمه‌تی پیلاندانان بۆ ئه‌نجامدانی هێرش له ئه‌مریكا، كه‌نه‌دا و ئه‌وروپا و هێرشی تیرۆریستی بۆ سه‌ر چه‌ند ناوه‌ندێكی جووله‌كه‌كان، راگه‌یاند.
دوێنێ هه‌ینی رۆژنامه‌ی (نیویۆرك پۆست)ی ئه‌مریكی، ورده‌كاریی پیلانه‌كه‌ی سه‌عدی بۆ تیرۆركردنی ئیڤانكا تره‌مپ و جارێد كوشنه‌ری هاوسه‌ری له ماڵه‌كه‌یان له فلۆریدا وه‌ك تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یه‌ك بۆ كوشتنی قاسم سوله‌یمانی شه‌ش ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه له به‌غدا بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند كه:
سه‌عدی پیلانی دانابوو له تۆڵه‌ی كوشتنی قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی كه شه‌ش ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له هێرشێكی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی ئه‌مریكادا له به‌غدا كوژرا، كچه گه‌وره‌كه‌ی تره‌مپ له ماڵه‌كه‌ی خۆی له فلۆریدا تیرۆر بكات.
ئینتیفاز قه‌نبه‌ر، جێگری ئه‌فسه‌ری سه‌ربازی له باڵیۆزخانه‌ی عێراق له واشنتۆن، به ڕۆژنامه‌كه‌ی راگه‌یاندووه كه سه‌عدی وتوویه‌تی: پێویسته ئیڤانكا بكوژین بۆ ئه‌وه‌ی دڵی تره‌مپ بشكێنین وه‌ك چۆن ئه‌و به كوشتنی قاسم سوله‌یمانیی دڵی ئێمه‌ی شكاند".
سه‌رچاوه‌یه‌كی تریش بۆ رۆژنامه‌كه ئاشكرای كردووه كه سه‌عدی نه‌خشه‌ی ماڵی ئیڤانكا و جارێد كوشنه‌ری هاوسه‌ری له‌سه‌ر پلاتفۆرمی ئێكس داناوه له‌گه‌ڵ تویتێكی هه‌ڕه‌شه‌ئامێزدا و نووسیویه‌تی: "به ئه‌مریكییه‌كان ده‌ڵێم، سه‌یری ئه‌م وێنه‌یه بكه‌ن و بزانن نه كۆشكه‌كانتان و نه ده‌زگای نهێنی، ئێوه ناپارێزن. ئێمه له ئێستادا له قۆناغی چاودێری و شیكاریداین. پێتان ده‌ڵێم، تۆڵهسهندنهوهكهمان ته‌نها بابه‌تی كاته".
PM:01:07:23/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 20
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت