كه‌ش و هه‌وای دوو رۆژی داهاتوو راگه‌یه‌ندرا
وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی سه‌ر به وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی هه‌رێم رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت و سبه‌ینێ ئه‌گه‌ری بارینی تاوه بارانی كورت خایه‌ن له هه‌ندێ ناوچه هه‌یه و پله‌كانی گه‌رما ده‌ست به به‌رزبوونه‌وه ده‌كه‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "ئه‌مڕۆ شه‌ممه 23ی ئایاری 2026 به گشتی ئاسمان ساماڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ درووستبوونی هه‌ندێ په‌ڵه هه‌وری جیا جیا".
كه‌شناسی ده‌ڵێت: "پله‌كانی گه‌رما به‌رزتر ده‌بێته‌وه به (2 -4 ) پله به‌راوورد به تۆماره‌كانی دوێنێ. خێرایی با له‌سه‌رخۆ (5 – 15) كیلۆمه‌تر ده‌بێت له كاتژمێرێكدا و ئاراسته‌ی با گۆڕاو و مه‌ودای بینین له‌نێوان 7-9 كیلۆمه‌تر ده‌بێت".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه 24- 5- 2026 ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت له ناوچه شاخاویه‌كان هه‌ندێ جار نیمچه هه‌ور ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری بارینی تاوه بارانی كورت خایه‌ن به تایبه‌تی له ناوچه شاخاویه‌كانی رۆژئاوا و باكوری هه‌رێم".
روونیشیكرده‌وه كه "پله‌كانی گه‌رما به‌رزتر ده‌بێته‌وه به (2 – 3 ) پله به‌راورد به تۆماركراوه‌كانی ئه‌مڕۆ. خێرایی با (10 – 20) كیلۆمه‌تر ده‌بێت له كاتژمێرێكدا، له دوای نیوه‌رۆ چالاك ده‌بێت بۆ سه‌رووی 35 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا به تایبه‌تی له ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و رۆژهه‌ڵاتی هه‌رێم. ئاراسته‌ی با باكووری خۆرئاوا و مه‌ودای بینین له‌نێوان (8 – 10) كیلۆمه‌تر ده‌بێت ".
راشیگه‌یاند كه به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به پله‌ی سیلیزی بۆ سبه‌ی به‌مشێوه‌یه ده‌بێت:
هه‌ولێر: 33 پله‌ی سیلیزی
پیرمام: 29 پله‌ی سیلیزی
سۆران: 30 پله‌ی سیلیزی
حاجی ئۆمه‌ران: 20 پله‌ی سیلیزی
سلێمانی: 32 پله‌ی سیلیزی
چه‌مچه‌ماڵ: 33 پله‌ی سیلیزی
دهۆك: 32 پله‌ی سیلیزی
زاخۆ: 33 پله‌ی سیلیزی
هه‌ڵه‌بجه: 32 پله‌ی سیلیزی
گه‌رمیان: 36 پله‌ی سیلیزی
AM:10:08:23/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 128
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت