یادی چلەی شەهید غەزال لەسلێمانی دەکرێتەوە


وێستگەنیوز-

بە دروشمی "چلەی غەزال و یادکردنەوەی شەهیدانی نیشتمان" سبەی لە گۆڕستانی شێخ ئەحمەدی هیندی رێوڕەسمێک بەڕێوەدەچێت.

لە بانگەوازێکدا سەبارەت بەم یادە هاتووە "بۆ هەموو نیشتمانپەروەرانی سلێمانی رۆژی شەممە، 23 ی ئایار، کاتژمێر 5:00ئێوارە، لەسەر مەزاری شەهید غەزال وەفاداری و بەرپرسیارێتی خۆمان بەرامبەر هەموو شەهیدانی نیشتمان دووپات دەکەینەوە".

لە کۆتایی بانگەوازەکەدا هاتووە "هەموومان شەممە لە گۆڕستانی شێخ ئەحمەدی هیندی ئامادە دەبین".

کچە پێشمەرگە غەزال مەولان، لە مانگی نیسانی ئەم ساڵ بەهۆی هێرشی درۆنی ئێرانەوە لە کەمپی سورداش برینداربوو و دواتر بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.

وێنەی بانگەوازەکە:


PM:06:19:22/05/2026




ئه‌م بابه‌ته 48 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت