كه‌ش و هه‌وای 48 كاتژمێر راگه‌یه‌ندرا
وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی سه‌ر به وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی هه‌رێم رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت و ئه‌گه‌ری نمه باران و تاوه بارانی پچڕ پچڕ‌و كورت خایه‌ن له كاته‌كانی له هه‌ندێ ناوچه هه‌یه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "ئه‌مڕۆ هه‌ینی 22ی ئایاری 2026 ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت له زۆربه‌ی كاته‌كاندا. له ناوچه شاخاویه سنوریه‌كانی پارێزگای هه‌ولێرو دهۆك وئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین و سۆران ئه‌گه‌ری نمه باران و تاوه بارانی پچڕ پچڕ‌و كورت خایه‌ن له كاته‌كانی دوای نیوه‌ڕۆ هه‌یه . هه‌ندێك كات هه‌وره بروسكه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌بێت".
كه‌شناسی ده‌ڵێت: "پله‌كانی گه‌رما نزیك ده‌بنه‌وه له تۆماركراوه‌كانی دوێنێ. خێرایی با مامناوه‌ند ده‌بێت (10 – 20 )كیلۆمه‌تر ده‌بێت له كاتژمێرێكدا و ئاراسته‌ی با باكووری خۆرئاوا و مه‌ودای بینین له‌نێوان 8-10 كیلۆمه‌تر ده‌بێت".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "سبه‌ینێ شه‌ممه 23- 5- 2026 ئاسمان له زۆربه‌ی كاته‌كاندا ساماڵ ده‌بێت هه‌نێك كات ده‌گۆڕێ بۆ ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور".
روونیشیكرده‌وه كه "پله‌كانی گه‌رما به‌رزتر ده‌بێته‌وه به (2 – 3 ) پله به‌راورد به تۆماركراوه‌كانی ئه‌مڕۆ. خێرایی با (10 – 20) كیلۆمه‌تر ده‌بێت له كاتژمێرێكدا. ئاراسته‌ی با باكووری خۆرئاوا و مه‌ودای بینین له‌نێوان (9 – 10) كیلۆمه‌تر ده‌بێت ".
راشیگه‌یاند كه به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به پله‌ی سیلیزی بۆ سبه‌ی به‌مشێوه‌یه ده‌بێت:
هه‌ولێر: 29 پله‌ی سیلیزی
پیرمام: 25 پله‌ی سیلیزی
سۆران: 26 پله‌ی سیلیزی
حاجی ئۆمه‌ران: 18 پله‌ی سیلیزی
سلێمانی: 30 پله‌ی سیلیزی
چه‌مچه‌ماڵ: 32 پله‌ی سیلیزی
دهۆك: 29 پله‌ی سیلیزی
زاخۆ: 28 پله‌ی سیلیزی
هه‌ڵه‌بجه: 31 پله‌ی سیلیزی
گه‌رمیان: 36 پله‌ی سیلیزی
PM:12:47:22/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 504
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت