مونا ياقو: كۆمه‌ڵێك زانیاریمان له‌باره‌ی زیندانیكراوانی لاله‌زار و رووداوی خۆكوژی نه‌وجه‌وانه‌كه ده‌ستكه‌وتووه
وێستگه‌نیوز –
مونا یاقو سه‌رۆكی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه: ئه‌مڕۆ له سلێمانی بووین بۆ ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌م ئه‌ركانه‌ی خواره‌وه:
1- دیدار له‌گه‌ڵ دادوه‌ر عومه‌ر ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د - سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی سلێمانی، به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی دوایین پێشهاته‌كان سه‌باره‌ت به گواستنه‌وه‌ی مه‌له‌فی دۆسیه‌ی لاله‌زار بۆ دادگای پێداچوونه‌وه (ته‌مییز).
2- دیدار له‌گه‌ڵ ڕاگیراو (محه‌مه‌د قادر تۆفیق) ناسراو به (حمه ڕه‌ش) كه له كاتی دانیشتنی دادگاییدا ئیدعای ئه‌وه‌ی كردبوو له ماوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌دا ڕووبه‌ڕووی جۆره‌ها ئه‌شكه‌نجه بووه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها دیدار له‌گه‌ڵ ڕاگیراو (كارزان ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د) كه ئه‌مڕۆ له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا زانیاری له‌سه‌ر ئه‌شكه‌نجه‌دانی بڵاوكرابووه‌وه.
3- سه‌ردانیكردنی به‌ندیخانه‌ی ژنان و منداڵان (نه‌وجه‌وانان) بۆ به‌دواداچوونی ڕووداوی خۆكوژی یه‌كێك له نه‌وجه‌وانه ڕاگیراوه‌كان، دوای ئه‌وه‌ی ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوبووه‌وه كه به شتێكی هاوشێوه‌ی په‌ت كۆتایی به ژیانی خۆی هێناوه، له كاتێكدا (كه‌سووكاری) پێیان وایه كه خۆی نه‌كوشتووه
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ ده‌ڵێت كه "كۆمه‌ڵێك زانیاریمان هه‌یه كه له ڕاپۆرته‌كانماندا ده‌یانووسین و به‌رزیان ده‌كه‌ینه‌وه بۆ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان، به جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر پێویستی ڕێزگرتن له سه‌روه‌ری یاسا و مافه‌كانی مرۆڤ، هه‌روه‌ها دواتر ورده‌كاری سه‌ردانه‌كه له ڕاگه‌یه‌ندراوێكی فه‌رمیدا له په‌ڕه‌ی فه‌رمی ده‌سته‌كه‌مان بڵاوده‌كه‌ینه‌وه".
PM:10:18:18/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 248
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت