کەشناسیی هەرێمی کوردستان: ئەمڕۆ و سبەی ئەگەری بارانبارین هەیە


وێستگەنیوز-

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.


کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەمڕۆ یەکشەممە 17ی ئایاری 2026، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت، لە دوانیوەڕۆ ئاسمانی هەرێم بە گشتی بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت، ئەگەری گەواڵە باران و هەورە تریشقە هەیە لە ناوچەی جیاجیای هەرێم، ناوچە شاخاوییە جیاجیاکان ئەگەری تاوە باران و هەورە تریشقەی زیاترە لە کاتەکانی دوانیوەڕۆ، هەروەها لە شەودا ئاسمان بۆ ساماڵ و پەڵە هەور دەگۆڕێت و پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە (1-3) پلەی سیلیزی بەراوررد بە پلەکانی دوێنێ".

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 25 پلەی سیلیزی
پیرمام: 22 پلەی سیلیزی
سۆران: 24 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 13 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 22 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 25 پلەی سیلیزی
دهۆک: 24 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 25 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 26 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 28 پلەی سیلیزی

ئاماژە بەوەکراوە، "سبەى دووشەممە 18ی ئایاری 2026، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت و ئەگەری کەمێک باران لەسەر ناوچە شاخاوییەکان هەیە لە دوانیوەڕۆ و پلەکانی گەرما بە (1-3)پلە بەرز دەبێتەوە بەراورد بە پلەکانی ئەمڕۆ".

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 28 پلەی سیلیزی
پیرمام: 24 پلەی سیلیزی
سۆران: 25 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 15 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 24 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 27 پلەی سیلیزی
دهۆک: 26 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 27 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 27 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 30 پلەی سیلیزی


AM:10:31:17/05/2026


ئه‌م بابه‌ته 76 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت