عەلی زەیدی وەک سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق دەستبەکار بوو


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ شەممە، 16ـی ئایاری 2026، عەلی زەیدی، لە رێوڕسمێکی تایبەتدا وەک سەرۆک وەزیرانی نوێی فیدراڵ و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق؛ دەستبەکار بوو.

عەلی زەیدی لە کۆشکی سەرۆکایەتیی حکوومەت لە بەغدا، لە لایەن محەمەد شیاع سودانییەوە پێشوازی لێ کرا و ئەرکەکەی لێ وەرگرت.

لە رێوڕەسمەکەدا، وەک نەریتێکی پڕۆتۆکۆلیی عێراق لە کاتی رادەستکردنی پۆستی سەرۆکوەزیرانی فیدراڵ؛ 21 گولـلەتۆپ تەقێنران وەک نیشانەیەک بۆ رێزگرتن و پێشوازیکردن.

رۆژی پێنجشەممە، 7ـی ئایاری 2026، عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی راسپێردراو، کارنامەی وەزاریی حکوومەتی نوێی عێراقی پێشکەش بە هەیبەت حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمان کرد و رۆژی پێنجشەممە، 14ـی ئایاری 2026، متمانەی پەرلەمانی وەرگرت و دەنگ بە 14 وەزیری کابینەکەی درا.



AM:11:15:16/05/2026








ئه‌م بابه‌ته 944 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت