باج خرایه‌سه‌ر هاورده‌كردنی ته‌ماته بۆ هه‌رێم
وێستگه‌نیوز –
له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه باج خرایه‌سه‌ر هاورده‌كردنی ته‌ماته بۆ هه‌رێم و هه‌ر كیلۆیه‌ك بڕی 750 دینار باجی خرایه‌سه‌ر.
رزگار حه‌مه‌د خدر، راوێژكار له وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو له هه‌رێمی كوردستان به رووداوی وت:
*-له ئه‌مڕۆ 15ی ئایاره‌وه هاورده‌كردنی ته‌ماته یه‌ك كیلۆی 750 دینار باجی ده‌خرێته‌سه‌ر.
*باجه‌كه تا 1ی مانگی 11 به‌رده‌وام ده‌بێت.
*ته‌ماته سه‌ره‌تای پێگهیشتنێتی، به‌تایبه‌ت خانووی پلاستیكی و به‌شێك له پێده‌شته‌كانی هه‌ولێر، شاره‌زوو، به‌رده‌ڕه‌ش، سۆران و ده‌شتی بیتوێن.
*ساڵانه له‌كاتی پێگه‌یشتنی هه‌ر به‌رهه‌مێكی خۆماڵیدا هاورده‌ی قه‌ده‌غه ده‌كرێ، یان باجی زۆری ده‌خرێته‌سه‌ر.
*ئه‌وه‌ش به ئامانجی ساغبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌می جووتیاران و باخه‌وانانی هه‌رێمی كوردستان.
*باجه‌كه ئه‌و باره ته‌ماتانه ناگرێته‌وه، كه له شاره‌كانی عێراقه‌وه هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێن.
*به‌گشتی ته‌ماته له دوای 15ـی مانگی شه‌شه‌وه به فراوانی پێده‌گات، ئێستا به‌گوێره‌ی خشته‌ی رۆژژمێری كشتوكاڵی باجی خراوه‌ته‌سه‌ر.
PM:01:39:15/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 388
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت