شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە
وێستگەنیوز-
شارەزایەکی کەشناسی پێشبینی دەکات شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین
و سەرما روو لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان بکات کە لە هەندێک ناوچە تا 70
ملم باران ببارێت.
ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی، لە نوێترین پێشبینیدا بڵاویکردووەتەوە، لە نێوان 15 بۆ 19ی ئەم
مانگەدا شەپۆلێکی بارانبارینی سەروو ئاسایی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
بەپێی
ئەو پێشبینییە، زۆرترین بڕی باران لە سنووری پارێزگاکانی دهۆک، سلێمانی و هەڵەبجە،
هەروەها ئیدارەکانی ڕاپەڕین و سۆران، بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەکانی دهۆک دەبێت،
کە بڕەکەی لە نێوان 40 بۆ 70 ملم دەبێت.
ئەو شارەزایەی کەشناسی ئاماژەی بەوەشکردووە، شەپۆلەکە سەرچاوەکەی
نزمەپاڵەپەستۆیەکی جەمسەریی ساردە کە سەرەتا کاریگەری لەسەر ئەوروپا دەبێت و دواتر
لە ڕێگەی دەریای ناوەڕاستەوە دەگاتە ناوچەکە. لەگەڵ گەیشتنی شەپۆلەکەش لە سەرەتای
هەفتەی داهاتوودا، ئەگەری چالاکبوونی بەهێزی با، خۆڵبارین، دابەزینی بەرچاوی پلەکانی
گەرما و بارینی بەفر لەسەر چیا بەرزە سنوورییەکان هەیە.
هاوکات ڕوونیشیکردووەتەوە کە هێشتا پێشبینییەکان سەرەتایین
و لە دوو بۆ سێ ڕۆژی داهاتوودا گۆڕانکاری و زانیاریی وردتر دەردەکەون.
AM:10:02:11/05/2026
ئهم بابهته 392
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت