سبەینێ یەکەم کاروانی حاجیانی سلێمانی بەرەو سعودییە بەڕێدەکەون
وێستگەنیوز-
بڕیارە سبەینێ حاجیانی
سلێمانی لە رێگەی ئاسمانییەوە بۆ بەجێهینانی فەریزەی حەج بەرەو وڵاتی سعودییە بەڕێبکەون.
هەر ئەمڕۆش حاجیانی زاخۆ بەرەو سعودییە بەڕیدەکەون.
لەمبارەیەوە كاروان
ستونی، وته‌بێژی فه‌رمی حه‌ج و عومره‌ی كوردستان ئاشکرایدەکات کە تا ئێستا زیاتر
له 880 حاجی كوردستان به سه‌لامه‌تی گه‌یشتوونه‌ته خاكی سعودییه.
وتیشی: ئەمڕۆ 147 حاجی
لە زاخۆ و سبەینێ 147 حاجی تر لە سلێمانی بەرەو سعودییە بەڕێدەکەون.
به پێی خشته‌ی دیاریكراو
تا 17ی ئەم مانگە ته‌واوی حاجیانی كوردستان ده‌گه‌نه سعودییه و له ئێستادا هه‌موو
تیمه‌كانیان به باشترین شێوه به پێشوازییه‌كی زۆر گه‌رم و جیاواز له چاوه‌ڕوانی
گه‌یشتنی حاجیاندا.
AM:10:50:10/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 120
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت