داهاتی نانەوتی هەرێم بۆ مانگی نیسان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی عێراق


وێستگەنیوز-

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان داهاتی نانەوتی بۆ حکومەتی عێراق نارد.


وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەمرۆ یەکشەممە 10ی ئایاری 2026 لەسەر بڕیاری وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان 50 ملیار و 292 ملیۆن و 213 هەزار دینار وەک داهاتی نانەوتی هەرێم بۆ مانگی نیسان بەشێوەی کاش خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق".

لەگەڵ ناردنی داهاتی نانەوتی هەرێم بۆ بە‌غدا چاوەڕواندەکرێت وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی مانگی چواری فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بنێرێت.


AM:10:14:10/05/2026


ئه‌م بابه‌ته 140 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت