كه‌شناسی هه‌رێم: ئه‌مڕۆ به‌فر و باران ده‌بارێت
وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی سه‌ر به وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی هه‌رێم رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ به‌فر و باران ده‌بارێت و پله‌كانی گه‌رما نزم ده‌بنه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "ئه‌مڕۆ هه‌ینی 12ی كانوونی یه‌كه‌می 2025 ئاسمان بەگشتی هەوری تەواو دەبێت هەروەها نمە باران و بارانی مامناوەند بە پچڕپچڕی لە زۆربەی ناوچەکان دەبارێت. لەگەڵ بارینی بەفر لەناوچە شاخاوییە بەرزەکان و ناوچە سنوورییەکان".
كه‌شناسی ده‌ڵێت: "پله‌كانی گه‌رما بە 1 تـا 2 پلە نزمتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ. خێرایی با 10 – 20 كیلۆمه‌تر ده‌بێت له كاتژمێرێكدا و ئاراسته‌ی با باشووری خۆرهه‌ڵات و مه‌ودای بینین له‌نێوان 6-8 كیلۆمه‌تر ده‌بێت".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "سبه‌ینێ شه‌ممه 13- 12- 2025 ئاسمان هەوری تەواو دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور . لەگەڵ بارینی نمە باران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکان. هەروەها لە ناوچە سنوریەکان بەفر بارین دەبێت .پێشبینی دەکرێت کاریگەری ئەم شەپۆڵە لە کاتەکانی شەودا کۆتایی بێت".
روونیشیكرده‌وه كه "پله‌كانی گه‌رما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ. خێرایی با مام ناوه‌ند ده‌بێت (10 – 20 ) كیلۆمه‌تر ده‌بێت له كاتژمێرێكدا. ئاراسته‌ی با باشووری خۆرهه‌ڵات و مه‌ودای بینین 7-9 كیلۆمه‌تر ده‌بێت".
راشیگه‌یاند كه به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به پله‌ی سیلیزی به‌مشێوه‌یه ده‌بێت:
هەولێر : 13 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 13 پلەی سیلیزی
دهۆک : 14 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 14 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 15 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 13 پلەی سیلیزی
سۆران: 8 پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 13 پلەی سیلیزی
ئامێدی: 10 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 15 پلەی سیلیزی
AM:10:56:12/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 608
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت