8 بڕیار له وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه
وێستگه‌نیوز –
دوای سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ چه‌مچه‌ماڵ و ته‌كیه، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان 8 بڕیاری ده‌ركرد و رایگه‌یاند كه مامۆستایانی ئه‌و سنووره سوپاس ده‌كرێن.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 11ی 12ی 2025 ئالان حه‌مه سه‌عید وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ شاندێكی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له ڕاویژكار و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كانی ناو وه‌زاره‌ت سه‌ردانی چه‌ند ناوه‌ندێكی خوێندیان كرد له ته‌كیه و چه‌مچه‌ماڵ كه به‌هۆی لافاوه‌وه زیانیان به‌ركه‌وتووه.
ئالان حه‌مه سه‌عید وه‌زیری په‌روه‌رده له دیوانی په‌روه‌رده‌ی چه‌مچه‌ماڵ سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی كرد ئه‌م بڕیارانه‌ی دا:
1- ئه‌و تیمه ئه‌ندازیارییه‌ی كه ناردبوومان بۆ ئاماده‌سازكردنی ده‌رخسته‌ی ئه‌ندازیاری نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ئه‌و قوتابخانانه‌ی زیانیان به‌ركه‌وتووه، هه‌ر له كۆبوونه‌وه بریارماندا كه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه بڕی پاره‌ی پێویست بنێرین بۆ سلێمانی به گوێره‌ی ده‌رخسته‌ی ئه‌ندازیاره‌كان له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌وه نۆژه‌نكردنه‌وه ده‌ستپێبكات ، كه جه‌نابی سه‌رۆكوه‌زیران پاڵپشتی دارایی دابینكردووه .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی په‌روه‌رده‌ئ سلێمانی و به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی چه‌مچه‌ماڵ مان راسپارد تا رۆژی یه‌كشه‌ممه لیستی ئه‌و كه‌لو په‌لانه‌ی ئه‌و ناوه‌ندانه‌ی خوێندن ئاماده‌بكه‌ن كه لافاو زیانی لێداون و توانای به‌كارهێنانیان نه‌ماوه ، هه‌ر له كۆبوونه‌وه بڕیارماندا بڕی پاره‌ی پێویستی ئه‌و كه‌ل وپه‌لانه له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌وه بخه‌ینه به‌رده‌ست به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی و به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی چه‌مچه‌ماڵ، كه جه‌نابی سه‌رۆكوه‌زیران پاڵپشتی دارایی دابینكردووه.
3- له‌گه‌ڵ دكتۆره یارا به‌رزنجی و تیمی ( كوردستان فاونده‌یشن ) له دیوانی په‌روه‌رده‌ی چه‌مچه‌ماڵ كۆبوونه‌مان ئه‌نجامدا و بڕیاریان داوه كه دوو قوتابخانه به‌ته‌واوی نۆژه‌ن بكه‌نه‌وه و پێداویسیتیه‌كانیان دابین بكه‌نه‌وه.
4- ئه‌و قوتابیانه‌ی كه په‌رتووكیان فه‌وتاوه له قوتابخانه و له ماڵیشه‌وه ، به زووترین كات به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دیوان و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی په‌روه‌رده‌ی سلێمانیمان راسپارد له هه‌فته‌ی داهاتوو كتێبی نوێ بگه‌یه‌ننه چه‌مچه‌ماڵ و له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی خوێندن بدرێته‌وه ئه‌و قوتابیانه‌ی كتێبه‌كانیان فه‌وتاوه.
5- وایت بۆرد و ژماره‌یه‌ك پێداویستی دیكه‌ی خوێندن له هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه ده‌نێرینه چه‌مچه‌ماڵ.
6- به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی چه‌مچه‌ماڵ مان راسپارد كه له ڕۆژی شه‌ممه‌وه كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌نده‌كانی خوێندن ی سنووری په‌روه‌رده‌ی چه‌مچه‌ماڵ بكات ، ئه‌و قوتابخانانه‌ی نۆژه‌ن ده‌كرێنه‌وه ده‌وام ڕاده‌گیرێت و ئه‌و قوتابخانانه‌ی توانای ده‌وام كردنیان هه‌یه و ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م هاتووچۆی قوتابیان نیه ده‌توانن به مشووره‌ت بڕیاری گونجاوی خۆیان بده‌ن.
7- تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی وه‌رز دواخراوه بۆ مانگی یه‌ك و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ئه‌زموونه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی هه‌ماهه‌نگی بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی بڕیاری پێویست له‌سه‌ر دانانی میكانیزمه‌كان.
8- وێرای سوپاس بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی ماندووبون له پاراستنی گیانی قوتابیان ، هه‌موو مامۆستایانی سنووری په‌روه‌رده‌ی چه‌مچه‌ماڵ سوپاس ده‌كرێن.
PM:11:14:11/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 616
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت