ئه‌حمه‌د كانی: به‌مزووانه كابینه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم پێكده‌هێندرێت
وێستگه‌نیوز -
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 11ـی كانوونی یه‌كه‌می 2025، ئه‌حمه‌د كانی، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان، رایگه‌یاند كه گفتوگۆكان زۆر ناخایه‌نن و كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێكده‌هێنرێت.
ئه‌حمه‌د كانی ده‌ڵێت: "قۆناغی ئێستای هه‌رێمی كوردستان وا ده‌خوازێت، پۆستی وه‌زیری ناوخۆ لای پارتی بێت".
له‌باره‌ی پێكهێنانی حكوومه‌تی عێراقیش ئاماژه‌ی به‌وه دا، ده‌ست به دانوستان كراوه و پۆستی سه‌رۆك كۆماریش بۆ كورده، به‌ڵام جارێ یه‌كلا نه‌كراوه‌ته‌وه بۆ كێ ده‌بێت.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، پێویسته كورد له به‌غدا یه‌ك ده‌ست بێت و به‌یه‌كه‌وه كاربكه‌ن.
PM:10:24:11/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 440
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت