"رێكاری نه‌ھێشتنی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت له‌هه‌رێم توندتر ده‌كرێت"
وێستگه‌نیوز -
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی پۆلیسی ھه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه له ئێستادا له ھه‌رێمی كوردستان به‌پێی یاسای چه‌ك مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه ده‌كرێت چه‌كی بێ مۆڵه‌ت به‌كار دێنن و ھه‌نگاوی زۆر باش نراوه و به‌رده‌وامیشن و ڕێكاره‌كانیش توندتر ده‌كرێن، ده‌شڵێت: "ئه‌وانه‌ی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت به‌كار دێنن سزایان قورسه كه خۆی له زیندانیكردن و ماددیش ده‌گرێته‌وه".
عه‌قید كارزان غه‌فوری، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌كانی پۆلیسی ھه‌رێمی كوردستان، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی وتی: "ھه‌نگاوه‌كان بۆ نه‌ھێشتنی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت له ھه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه و ئێستا تۆماركردن نه‌ماوه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "پێش سێ ساڵ زیاتر له 17 هه‌زار پارچه چه‌ك تۆماركران و ئێستا ئه‌وه‌ی چه‌كی ھه‌یه ده‌توانێ له ڕێگه‌ی كاروباری ناوخۆ و پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان بچن داوای مۆڵه‌ت بكه‌ن به‌مه‌رج، ئه‌ویش به‌پێی یاسای چه‌كی ژماره (2)ی ساڵی 2022 و ته‌مه‌نی 25 ساڵ كه‌متر نه‌بێت و ڕاپۆرتی ئه‌منی و ئاسایش و ته‌ندروستی ھه‌بێت و بیانوویه‌كی ھه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی مۆڵه‌تی پێبدرێت".
عه‌قید كارزان غه‌فوری ده‌ڵێت: "ئه‌وه‌ی چه‌كی بێ مۆڵه‌تی هه‌بێت، ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت و به‌پێی یاسا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت كه زیندانی ساڵێك بۆ سێ ساڵه و سزای ماددیش ده‌درێت".
وتیشی: "به‌رده‌وام مه‌فره‌زه‌مان ھه‌یه بۆ پشكنینی ئۆتۆمبێل و كه‌سه‌كانیش، بۆیه له‌ڕێگه‌ی جێبه‌جێكردنی ئه‌و یاسایه ھه‌نگاوی زۆر باش نراوه، به‌ڵام بنبڕكردنی به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كجاری زه‌حمه‌ته، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێویسته سنووره‌كان زیاتر تۆكمه بكرێن".
باسی له‌وه‌شكرد كه "له ناوخۆ كارگه‌ی چه‌كمان نییه، بۆیه ئێستا بازاڕی چه‌ك داخراون. ئه‌و په‌یجانه‌ی قاچاغچیان به‌چه‌ك ده‌كرد داخراون، بۆیه ئێستا خه‌ڵك زۆر به‌ترسه‌وه چه‌ك به‌كار دێنێت و تاوانی كوشتن و ھه‌ڕه‌شه و تاوانی دیكه زۆر كه‌میكردووه به‌ھۆی جێبه‌جێكردنی یاساكه، بۆیه ئێستا خه‌ڵك وه‌كو پێشوو ناتوانێ به‌ئاره‌زووی خۆی چه‌ك به‌كار بێنێت".
راشیگه‌یاند كه ھه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامن بۆ ئه‌وه‌ی ڕێكاره‌كان توندتر بكرێن بۆ بنبڕكردنی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت، چونكه له ھه‌موو جیھان و له وڵاتانی پێشكه‌وتووش چه‌ك بوونی ھه‌یه، به‌ڵام ھه‌وڵده‌درێت بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگری بكرێت و چه‌كی بێ مۆڵه‌ت نه‌مێنێت ئه‌ویش به‌پێی ئه‌و یاسایه‌ی چه‌كی ھه‌یه كه به‌ركاره و به‌رده‌وامیش كاری پێده‌كرێت".
PM:10:41:02/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 132
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت