وەزارەتی خوێندنی باڵا دوو رۆژ پشووی راگەیاند


وێستگەنیوز-

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، رۆژی یەکشەممە و دووشەممە بۆ خوێندکاران پشووی فەرمی دەبێت.


وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "بەهۆى بەڕێوەچوونى پرۆسەى هەڵبژاردنەکانى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق لەپێناو رەخساندنى دەرفەتى یەکسان بۆ بەشدارییکردن لە هەڵبژاردنەکانى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق، بە بڕیارى د. ئارام محەمەد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى رۆژانى (9 و 10)ى ئەم مانگە لە ناوەندەکانى خوێندنى زانکۆ و پەیمانگەکان (حکومى - تایبەت) بۆ خوێندکاران و قوتابیان پشووى فەرمی دەبێت".

ئاماژە بەوەکراوە، "رۆژى 11 ی11 ی 2025 بەهۆى بەڕێوەچوونى پرۆسەى هەڵبژاردنەکان لەسەرجەم دامودەزگاکان پشووى فەرمییە بە ناوەندەکانى خوێندنیشەوە، رۆژى 12 ی 11 دەوام دەستپێدەکاتەوە".


PM:09:08:08/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 120 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو