پۆلیسی هەولێر: ئەو تۆمەتبارەی خەزووری خۆی کوشت خۆی رادەست کرد


وێستگەنیوز-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر ئاشکرایکرد، ئەو تۆمەتبارەی خەزووری خۆی کوشت خۆی رادەستی هێزەکانی پۆليس کرد.


لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، "دوای ئەوەی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 13ی تشرینی یەکەمی 2025، هێزەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە حاڵەتێکی کوشتن لە بەردەم دادگای هەولێر ئاگادار کرانەوە، دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی ڕووداو و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد".

ئاماژە بەوەکراوە، "لە لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوت کە تۆمەتبارێک بە ناوی (ا. ع. م) کەوا کێشەی خێزانی هەبووە، لەکاتی هاتنەدەرەوەیان لە دادگا، تەقە لە خەزووری خۆی دەکات بەناوی (ب. ر. ع) و دەستبەجێ گیان لەدەست دەدات".

ئەوەشخراوەتەڕوو، "تۆمەتباری ئاماژەپێکراو، دوای چەند کاتژمێرێک لە روودانی تاوانەکە، خۆی رادەستی هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر کرد، لە ئێستاشدا لێکۆڵینەوە لە تاوانەکە بەردەوامە".


PM:05:23:13/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 188 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو