شارەوانیی سلێمانی بۆ لایەن و بەربژێرەکان: ئەرکی شارەوانیی نییە پۆستەر و فلێکسە کەوتووەکان چاکبکاتەوە
وێستگەنیوز-
سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم لایەن و بەربژێرەکانی ؛پەرلەمانی عێراق دەکاتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 13ی تشرینی یەکەمی 2025، سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند، "پاش ئەوەی لە شەوی ڕابردووەوە ڕەشابەیایەکی بەهێز شاری سلێمانی گرتەوە، بەشێک لە پۆستەر و لافیتەی داندراوی بەربژێران بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر شۆستە و شەقامەکان بڵاوبوونەتەوە و کەوتوون کە ئەوەش بووەتە جێگای مەترسی بۆ پیادەڕۆی هاوڵاتییان و دروستبوونی ئاستەنگی هاتووچۆ، هەروەها شێواندنی سیمای شۆستە و شەقامەکان".
ئاماژە بەوەکراوە، "لەو سۆنگەیەوە سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم لایەن و قەوارە جیاوازەکان و بەربژێران بۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەکات کە ئەرکی شارەوانیی و تیمەکانمان نییە کە پۆستەر و فلێکسەکان دەستکاری بکەن و دایان بنێنەوە، بۆیە داواتان لێدەکەین هەستن بە چاککردنەوەی پۆستەر و فلێکسەکان لەو شوێنانەی بەهۆی ڕەشاباوە کەوتوون و زیانیان بەرکەوتووە".
ئەوەشخراوەتەڕوو، "بە پێچەوانەوە لە ئەگەری بەدەمەوە نەچوونی ئەم ئاگادارییە، سەرۆکایەتیی شارەوانیی لەپێناو پاراستنی گیانی هاوڵاتییان و دروستنەبوونی ئاستەنگی هاتووچۆ هەڵدەستێت بە لابردنی سەرجەم ئەو پۆستەر و فلێکسانەی لەسەر شۆستە و شەقامەکان بڵاوبووەتەوە".
PM:04:41:13/10/2025
ئهم بابهته 112
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت