مەزڵوم عەبدی: لەسەر میکانیزمی تێکەڵکردنی هێزەکانمان بە دامەزراوەکانی حکومەت گەیشتووینەتە ڕێککەوتنی سەرەتایی


وێستگەنیوز_

ئەمڕۆ دووشەممە 13ـی 10ـی 2025، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات ڕایگەیاند، لەسەر میکانیزمی تێکەڵکردنی هێزەکانیان بە دامەزراوەکانی حکومەت گەیشتوونەتە ڕێککەوتنی سەرەتایی. 

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات 'هەسەدە' بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندووە، لەگەڵ دەسەڵاتدارانی حکومەتی سووریا گەیشتوونەتە ڕیککەوتنی سەرەتایی دەربارەی میکانیزمی تیکەڵکردنی هێزەکانیان بەوەزارەتی بەرگریی سووریا و ناوخۆ.

هەروەها ئاماژەی بەوەشکردووە، گفتوگۆکان لەنێوان هەردوولا لە دیمەشق بەردەوامە و هەوڵی نەهێشتنی لێکتێنەگەیشتنەکان دەدرێت.

مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع سەرۆکی سووریا لە 10ـی ئاداردا ڕێککەوتنێکیان واژۆکرد، کە چەند بڕگەیەکی لەخۆگرتبوو، دیارترینیان یەکخستنی دامەزراوە مەدەنی و سەربازییەکانی سەر بە بەرێوەبەرایەتی خۆسەر بوو بە دامەزراوە نیشتمانییەکان، بەڵام بۆچوونە جیاوازەکانی نێوان هەردوولا ڕێگری لە پێشکەوتن و جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکەدا کردووە.

هەندێک کاتیش هەردوولا یەکتر بە پێشێلکردنی رێکلکەوتنی 10ـی ئادار تۆمەتبار دەکەن.


AM:11:38:13/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 152 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو