به‌ره‌ی گه‌ل: سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی دادوه‌ری له‌هه‌موو كه‌س زیاتر پێشێلی یاسا ده‌كات
وێستگه‌نیوز -
به‌ره‌ی گه‌ل له‌سه‌ر رووداوه‌كانی لاله‌زار هێرشی توند ده‌كاته‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و ده‌ڵێت: "سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی دادوه‌ری له‌هه‌موو كه‌س زیاتر پێشێلی یاسا ده‌كات".
رۆژی 12ی تشرینی یه‌كه‌می 2025، به‌ره‌ی گه‌ل راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه كه "به‌داخه‌وه له‌عێراق و هه‌رێمی كوردستان یاسا و سه‌روه‌ری یاسا له ژێر گومانێكی یه‌كجار زۆردان، هێزی میلیشیایی واته بونی یاسا و ده‌ستور، سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی دادوه‌ری له‌هه‌موو كه‌س زیاتر پێشێلی یاسا ده‌كات، خۆی كردوه به سیاسیه‌كی ته‌واو جوڵه‌پێكراو له‌پێناو جێبه‌جێكردنی هه‌ژموونه سیاسیه ئاراسته‌كراوه‌كان ".
به‌ره‌ی گه‌ڵ ده‌ڵێت: "به‌به‌رچاوی سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی فیدڕال و سه‌رۆكی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی دامه‌زراوه دادوه‌ری و ته‌واوی دامه‌زراوه بالاكانی هه‌رێمی كوردستان هه‌ر له‌سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمه‌وه تاكو وه‌زاره‌تی ناوخۆ، سه‌رۆك حیزبێك ده‌یان هه‌زار چه‌كدار جوڵه پێده‌كات به‌چه‌كی پێشكه‌وتوو په‌لاماری مالی كه‌سێكی ڕه‌سمی و سیاسی ده‌دات و به‌ئاگر و ئاسن كۆمه‌ڵكوژی ئه‌نجام ده‌دات ".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی تاوانبار ده‌ستگیربكرێ یان لۆمه بكرێ، كه‌چی هه‌مووی ده‌ستی له‌ناو ده‌ستی ده‌نێ و ده‌ستی ده‌گوشێ".
ده‌شڵێت: "بۆیه ته‌واوی دامه‌زراوه ره‌سمی و دادوه‌ری و سیاسیه‌كانی عێراق له‌لای ئێمه له‌ژێر پرسیارن و زه‌حمه‌ته قه‌ناعه‌ت به‌وه‌بێنین كه دامه‌زراوه‌ی سه‌ربه‌خۆی سیاسی و نیشتیمانین، به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه كۆی گشتیان له‌ژێر پرسیاری قوڕسی شه‌رعی بووندان".
به‌ره‌ی گه‌ل راشیگه‌یاندووه كه "تاكه رێگای راست ئه‌وه‌یه خه‌ڵكی عێراق و هه‌رێمی كوردستان پشت له‌م گروپ و كه‌سایه‌تیانه بكه‌ن و ده‌نگیان پێنه‌ده‌ن، ده‌نگ بده‌ن به هێزه ره‌سه‌ن و دیموكراسیخواز و نیشتمانییه سه‌ربه‌خۆكان بۆ ئه‌وه‌ی عێراقێكی تازه‌پێشكه‌وتوو بنیادبنێن دووربێ له پێشێلی سه‌روه‌ری یاسا و ده‌ستوور و سیسته‌می سیاسی راسته‌قینه".
AM:12:14:13/10/2025
ئه‌م بابه‌ته 500
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت